کۆمەڵکوژی سیرین: سێ کەس گیانیان لەدەستداو ٥ کەسیش بریندار بوون
دەوڵەتی تورک ماڵێکی مەدەنی لە گوندی مەسرەب لە شاری سیرین بۆردومان کردو کۆمەڵکوژییەکی ئەنجامدا، لە ئەنجامدا سێ کەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە دووانیان منداڵن و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ
کاتژمێر ١٨:٠٠ی ئێوارەی ١١ی کانوونی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ماڵێکی مەدەنییان لە گوندی مەسرەب سەر بە شاری سیرین لە کانتۆنی فورات بۆردومان کرد، لە ئەنجامدا باوکەکە و دوو منداڵی گیانیان لەدەستدا، هەروەها پێنج کەس لە هەمان خێزان بریندار بوون کە دایکییان برینەکەی سەختە.
ناوی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەن: ئیسماعیل حسێن مستەفا تەمەن ٣٧ ساڵ، فاتمە ئیسماعیل مستەفا ١٢ ساڵ، ئاشیە ئیسماعیل مستەفا ١٣ ساڵ.
ناوی بریندارەکان بەم شێوەیەن: حیسێن ئیسماعیل مستەفا ١٠ ساڵ، خلود ئیسماعیل مستەفا ٨ ساڵ، عەلی ئیسماعیل مستەفا دوو ساڵ، بەحریە ئیسمال مستەفا یەک ساڵ و ئیمان ئیسماعیل مستەفا ٥ ساڵ.