کەمکردنەوەی سزای مارەیی لە ئێران نائەمنی ژنان زیاتر دەکات
کەمکردنەوەی سنووری مارەیی لە ئێران کە بە زیندانیکردنەوە بەستراوەتەوە، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ئابووری و یاساییی ژنان هێناوەتە ئاراوە، شارەزایان هۆشداری دەدەن کە ئەم گۆڕانکارییە، بێ دروستکردنی ڕێوشوێنی جێگرەوە بۆ پاراستنی ژنان ئەنجامدراوە.
ناوەندی هەواڵ
ئێران زۆرترین سزای زیندانیکردنی قەرزی مارەیی نەدراو لە ١١٠ زێڕ بۆ ١٤ زێڕ کەمکردەوە، ئەم بڕیارە کاردانەوەی لەسەر هاوسەنگی نێوان مافە ئابوورییەکانی ژنان و مافی هەردوو لایەن لە هاوسەرگیریدا دروستکردووە، شارەزایانی یاسایی و زانایانی کۆمەڵایەتی وتیان ئەو گۆڕانکارییە، کە بەبێ دروستکردنی میکانیزمی جێگرەوە بۆ پاراستنی ژنان ئەنجامدراوە، دەتوانێت هاوسەنگی لاوازی ناو خێزانەکان زیاتر تێکبدات بە زیانی ژنان.
لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٦دا، پەرلەمانی ڕاوێژکاریی ئیسلامیی ئێران گۆڕانکارییەکی لە یاسای جێبەجێکردنی سزای داراییدا پەسەند کرد. بڕیارەکە، سنووری زیندانیکردنی بۆ قەرزی مارەیی نەدراو لە ١١٠ زێرەوە دابەزاند بۆ ١٤ زێر، گۆڕانکارییەکە، بۆ هەڵسەنگاندنی کۆتایی ڕەوانەی ئەنجومەنی پارێزەران کراوە.
ئەگەر گۆڕانکارییەکە پەسەند بکرێت و ببێتە یاسا، بۆ قەرزی مارەیی کە لە ١٤ زێر زیاترە، سزای زیندانیکردن دەبێتە نەگونجاو، جگە لەوەش ئەگەر سەلمێندرا کە پیاوەکە بێکارە و ناتوانێت قەرزەکەی بداتەوە، ئەوا ناتوانرێت لەسەر نەدانی قەرزەکە دەستگیر بکرێت، بەبێ گوێدانە بڕی پارەی مانگانە.
ئاسایشی ئابووری ژنان لەژێر گفتوگۆدایە
بە وتەی شارەزایان، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکە تەنها ئەوە نییە کە دەبێت بڕی کارەیی بە چەند زێرێک سنووردار بکرێت، لە هەمان کاتدا دەبێت میکانیزمێک شوێنی مسۆەگەری یاساییی ئێستا بگرێتەوە، هەروەها ژنان زۆر جار بۆ مسۆگەرکردنی مسۆگەری خۆیان لە ئابووری و کەسیدا لە هاوسەرگیریدا خاوەنی پاراستنی یاساییی کاریگەر نین و لاوازکردنی مەرجی مارەیی دەتوانێت نیگەرانییەکانی ژنان لەسەر داهاتوویان زیاد بکات.
ڕەخنەکان لەسەر سیستەمی دادوەری کە لەلایەن پیاوانەوە دەسەڵاتدارە
ئەم ڕەخنانە لە کاتێکدا دێن کە سیستەمی یاساییی ئێران لە زۆر بواردا پێکهاتەیەک دەپارێزێت کە لەلایەن پیاوانەوە سەرکردایەتی دەکرێت. ڕەخنەگران وتیان هەرچەندە ڕێساکانی جیاوازن بۆ کەمکردنەوەی سنووردارکردنە یاسایییەکان لەسەر پیاوان دادەنرێن، بەڵام میکانیزمێکی یاساییی فراوان و کاریگەر بۆ پاراستنی ژنان لە توندوتیژیی خێزانی و مسۆگەرکردنی مسۆگرییان لە بەرامبەر توندوتیژیی پیاو، باوک یان ئەندامانی تری خێزانەکە، هێشتا دانەمەزراون.
لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرێک لە کوشتنی ژنان کە لە چوارچێوەی توندوتیژیی خێزانیدا ڕوویانداوە، بە وتەکانی وەکوو "ناکۆکیی خێزانی" یان "کوشتن بە بیانووی شەرەف" پێشکەشی ڕای گشتی کراون، ژنان و پارێزەرانی مافەکانی ژنان ماوەیەکی زۆرە ئەم ڕێبازە ڕەخنە دەکەن و وتیان: نەبوونی پاراستنی یاسایی کاریگەر لە بەرامبەر توندوتیژی و لاوازبوونی ئاسایشی ئابووری ژنان دەتوانێت ناپارێزراویان قووڵتر بکاتەوە.
”دەبێت مافەکانی ژنان لە ژێر پاراستندا بن”
شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن، کە جێبەجێکردنی ئەو ڕێسایانەی کە دۆخی یاساییی پیاوان بەهێز دەکەن بێ ئەوەی میکانیزمی پاراستن بۆ ژنان پێش بخەن، دەتوانێت مەترسی بۆ پارێزراوی ژنان دروست بکات.
شارەزایان وتیان: گۆڕانکارییەکان لە یاسای خێزاندا دەبێت نەک تەنها بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی مرۆڤەکان لە زیندانەکاندا یان تێچووی دەوڵەت هەڵسەنگێندرێن، بەڵکو دەبێت ئەو مافانەش کە پارێزراوی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کەسیی ژنان مسۆگەر دەکەن، مسۆگەری بکرێن.
کەمکردنەوەی مارەی تەنها هاوسەرگیری زیاد ناکات و جیابوونەوە کەم ناکاتەوە
ئاماژە بەوە دەکرێت، کە تەنها دابەزاندنی سنووری مارەیی نابێتە هۆی زیادکردنی هاوسەرگیری و کەمکردنەوەی جیابوونەوە، کێشە ئابوورییەکان، توندوتیژی خێزانی، نایەکسانی یاسایی و نەبوونی میکانیزمی پاراستنی کاریگەر بۆ ژنان وەک هۆکارە سەرەکییەکان دەستنیشان دەکرێن کە کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی هاوسەرگیری، مانەوە لە هاوسەرگیری، یان جیابوونەوەدا هەیە.
لەبەر ئەم هۆکارە، شارەزایان هۆشداری دەدەن کە گۆڕانکارییەکان لە یاسای خێزاندا، بێ دروستکردنی هاوسەنگییەکی ڕاستەقینە لە نێوان ماف و بەرپرسیاریەتییەکانی ژنان و پیاواندا، دەتوانن لە شوێنی چارەسەرکردنی کێشە هەنووکەیییەکان، جۆرێکی نوێی نادادپەروەری دروست بکەن.