کلیپێکی نوێ بۆ ٨ی ئادار بڵاوکرایەوە
بە کلیپێکی نوێ گۆرانی"ئێمە ژنانی کوردستانین"بەبۆنەی٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی تێکۆشانی ژنان بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ
کۆمیتەی کولتووری بێستوون و کۆمیتەی کولتووری تەڤنی زێڕین/ڕۆژهەڵات گۆرانی "ئێمە ژنانی کوردستانین"ی گرووپی ڕۆجیاریان ئامادە کرد و بە کلیپێکی نوێ بڵاویان کردەوە.
لە کلیپەکەدا وێنەی ژنانی تێکۆشەر بەکارهێندراوە.
لە کلیپەکەدا دیمەنی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و دیمەنی گەریلای ژن و هەروەها ژنان لە شەنگال و ژنان لە باکووری کوردستان بەکارهێندراوە.