ڕێکخراوی OECD: لە تورکیا شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵ لە هەژاریدان

ڕێکخراوی OECD ڕایگەیاند، شەش ملیۆن و ٥٠٠ هەزار منداڵ لە تورکیا لە هەژاریدان، بەگوێرەی ئەو ڕێکخراوە لە هەر ٥ منداڵ یەکێکیان بێ خواردنە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئامارەکانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری تورکیا "OECD" هەژاری لە تورکیا نیشان دەدەن و ئاشکرا کردوە، لە تورکیا ٦.٥ منداڵ لە هەژاریدا دەژین، لە کۆی ٥ منداڵی وڵات یەکێکیان بێ خواردن دەمێنێتەوە، لە هەر چوار منداڵ یەکێکیان بە برسێتی دەچێتە خوێندنگە.

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە یارمەتی وەردەگرن لە زیادبووندایە

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا هاتووە: تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین منداڵ لە دۆخێکی خراپدا تێیدا دەژین، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پرۆگرامی پاڵپشتی ئابوری وەزارەتی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و خێزانی، ژمارەی منداڵانی ئەو خێزانە هەژارانەی کە پێویستیان بە هاوکاری دارایی هەیە نزیکەی ١٧٢ هەزار منداڵە، هاوکارییەکانی بەرنامەکە لە ساڵی ٢٠١٢ بە ٣٧ هەزار و ٢٩٥ منداڵ دەستی پێکردووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا ژمارەی ئەو کەسانەی سوودمەند بوون لەو هاوکارییە ١٢٩ هەزار کەس بووە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا ژمارەیان ١٦٤ هەزار و ٩٩٥ بووە، تەنها لە ماوەی ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٤دا ژمارەکە ١٧١ هەزار و ٨٩٥ بووە.