ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ پەخشان عەزیزی بانگەوازی کرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بەیاننامەیەکی بۆ ڕۆژنامەنووس پەخشان عەزیزی بڵاوکردەوە کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و ڕایگەیاند، پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەڵبگیرێت و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە دەزگای دادوەری ئێران کرد سزای لەسێدارەدانی سەر پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و داکۆکیکاری مافی ژنان هەڵبوەشێنێتەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی کرد.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەکەیدا پشتڕاستی کردەوە کە ساڵانێکە گەلی کورد لەژێر دەسەڵاتی ئێراندا تووشی توندوتیژیی سیستماتیک بووە، پێویستە دەستبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی هەڵبگیرێت و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت، پەخشان عەزیزی تەنها لەسەر پاراستنی مافە ئاشتیانە و یاساییەکان دەستگیرکراوە،
ڕێکخراوەکە سزای لەسێدارەدانی بە "تاوانێک دژی مرۆڤایەتی" پێناسە کردووە.
پەخشان عەزیزی کە ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی ٢٣ی ئابی ئەمساڵ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.