ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی دانیمارک داوای پاراستنی مافەكانی ژنانی ئەفغانستان دەکەن
لەگەڵ زیادبوونی سنووردارییەکانی سەر ژنانی ئەفغانستان، ژمارەیەک لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە دانیمارک داوای داننان بە “جیاکاری ڕەگەزی” دەکەن و ڕایانگەیاند، دەبێت بارودۆخی ژنان و کچانی ئەفغانستان بە جدی وەربگیردرێن و مافەكانیان بپارێزرێت.
ناوەندی هەواڵ
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک ژمارەیەک لە داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕێپێوانێکیان بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی ژنان و کچانی ئەفغانستان ئەنجامدا و نیگەرانی خۆیان دەرببڕی سەبارەت بەو بارودۆخە لەو بارەیەوە هێلین فۆرسبێرگ، سەرۆکی ئەنجومەنی ژنان بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، داوا لە دانیمارک دەکەین پێگەی خۆی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەکار بهێنێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی وڵاتان و داننان بە “ڕەگەزپەرستی ڕەگەزی” لە ئەفغانستان، چونکە سیاسەتەکانی تاڵیبان مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و ژنانیش لە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤیش بێبەش کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە دانیمارک پشتگیری ئەو دامەزراوانە بکات کە کار لەسەر بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی ژنان دەکەن، هەروەها دەبێت بارودۆخی ژنان و کچانی ئەفغانستان بە جدی وەربگیردرێن.
هێلین فۆرسبێرگ سەرۆکی ئەنجومەنی ژنان دەشڵێت، ئێمە لە ئەنجوومەنی ژنانی دانیمارک هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنی مافەكانی ژنان و کچانی ئەفغانستان.
جێگای ئاماژەیە، پێشتر نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندبوو، تاڵیبان سیستەمی “ڕەگەزپەرستی ڕەگەزی” لە ئەفغانستان بە سەپاندنی کۆتوبەندی بەرفراوان دامەزراندووە.