خوێندکارانی ئیبن ڕوشد ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بڕیاری زمانی کوردی

خوێندکارانی قوتابخانەی ئیبن ڕوشد لە حەسەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی و بەیاننامەیەکیان دژی بڕیاری حکومەتی کاتی بۆ قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە پەروەردە بڵاوکردەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە و پاراستنی مافی خوێندن بە زمانی دایکیان دەکەن.

حەسەکە

 

ناڕەزایەتییەکان دژی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کاتی لە دیمەشق سەبارەت بە زمانی کوردی بەردەوامە. خوێندکارانی قوتابخانەی ئیبن ڕوشد بە ڕاگەیەندراوێک لە قوتابخانەی ئیبن ڕوشد لە گەڕەکی میشێرفی پارێزگای حەسەکە کاردانەوەیان بەرامبەر بەو بڕیارە دەربڕی. بەیاننامەکە بە زمانی کوردی لە لایەن خوێندکارێک بە ناوی "هێدلە خلێف" خوێندرایەوە.

 

کەمکردنەوەی وانەی کوردی پێشێلکردنی مافی خوێندنە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵوەشاندنەوەی کەرەستەی خوێندنی کوردی و کەمکردنەوەی وانەکانی زمانی کوردی پێشێلکردنی مافە پەروەردەیی و زمانەوانییەکانیانە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەوان لە پۆلی یەکەمەوە تا دەیەمی بە زمانی کوردی خوێندوویانە و قبوڵ ناکرێت ئەم دەستکەوتە بە بڕیارێکی تاکلایەنە بگۆڕدرێت. هه ڕوه ها داوای له حکوومه تی کاتی سوریا کرد، بڕیاره که ی هه ڵبوەشێنێته وه و مافی خوێندنیان به زمانی دایکیان بپارێزێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سوریا وڵاتی هەموو پێکهاتەکانیەتی و پێویستە مافی زمانەوانی و کولتووری هەموو پێکهاتەکان بپارێزرێت.

 

ئێمە نامانەوێت لە قوتابخانەیەک بخوێنین کە زمانەکەمان قبوڵ نەکات

 

 

خوێندکار کولی ئیحمەد باسی لەوە کرد کە لە پۆلی یەکەم تا دەیەمی بنەڕەتی بە زمانی کوردی خوێندوویەتی و ئێستا پێویستە بە زمانی عەرەبی بخوێنێت. وتیشی: ئێمە نامانەوێت لە قوتابخانەیەک بخوێنین کە قبوڵمان نەکات بە زمانی خۆمان بخوێنین، لە پۆلی یەکەمەوە تا دەیەمی بنەڕەتی بە زمانی کوردی خوێندمان، ئێستاش بە زمانی عەرەبی داوامان لێدەکرێت، ئەمە قبوڵ ناکەین.

 

زمان ناسنامەی ئێمەیە

خوێندکار سیدرا فێرهان خلێف سەرنجی بۆ گرنگی زمانی کوردی ڕاکێشا و ڕایگەیاند کە زمان ناسنامەی گەلی کوردە.

 

 

سیدرا ڕایگەیاند کە گەلی کورد هەزاران شەهیدی کردووە لە پێناو مافی خوێندن بە زمانی خۆی، و ڕایگەیاند کە ئەوان داوای گۆڕینی ئەم بڕیارە دەکەن، و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زمان ناسنامەی ئێمەیە، گەلی کورد هەزاران شەهیدی کردە قوربانی بۆ مافی خوێندن بە زمانی خۆی، ئێمە داوای گۆڕینی ئەم بڕیارە دەکەین.

 

دواجار خوێندکاران داوایان لە حکومەتی کاتی سوریا کرد بڕیاری زمانی کوردی هەڵبوەشێنێتەوە و مافە زمانەوانی و کولتوورییەکانی سەرجەم پێکهاتەکانی سوریا بپارێزێت.