خوێندکار ساریرا کەریمی دەستگیر کرا

ساریرا کەریمی خوێندکاری زانکۆی تاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ساریرا کەریمی، ئەندامی کۆنسەی یەکێتی خوێندکاران کە سکرتێری ئەنجومەنی یەکیەتیی خوێندکاران و خوێندکاری بەشی زانستی سیاسی و یاسای زانکۆی تارانە، شەوی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە تاران دەستبەسەر کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سارریا کەریمی لەلایەن  ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.