داوا دەکرێت دادگاییکردنی نێرگس محەمەدی بە ئاشکرا بەڕێوە بچێت

سی و شەش ژنە زیندانیی سیاسی و چالاکوانانی مافی ژنان لە زیندانی ئەڤین نامەیەکیان ئاراستەی بەرپرسانی دادگای ئینقلابی ئێران کرد و خوازیاری ئەوەن کە دادگایی کردنی نێرگس محەممەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی میدیای سەربەخۆ بەڕێوەبچێت.

ناوەندی هەواڵ

 

نێرگس محەمەدی چالاکوانی مافی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە داوای کردووە دادگاییکردنەکەی لەبەردەم خەڵک و بە ئامادەبوونی پەیامنێران و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و پارێزەران بەڕێوەبچێت.

 

هەژماری سۆشیال میدیای چالاکوانی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نێرگس محەمەدی کە لە زیندانی ئەڤین دەستبەسەرە، پۆستێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، سی و شەش ژنە زیندانی سیاسی و چالاکوانی مافی ژنان لە زیندانی ئەڤین داوایان کردووە کە نێرگس محەمەدی بە ئاشکرا و بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ و دەستگیرکراوانی ژن کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر، بەڕێوەبچێتس.

 

سی و شەش ژنە دەستبەسەرکراوی زیندانی ئەڤین واژۆیان لەسەر ئەو داواکارییە کردووە کە بریتین لە وریشە مورادی، سەکینە پەروانە، سێپیدە قۆلیان، گۆڵرۆخ ئیرایی، ناهید تەقوی، ویدا ڕەبانی، هەستی ئەمیری، سەناز یەکتا، و ڕزوانە خانبەیگی. مەحبووبە ڕەزایی، سارینا جەهانی، سەحەر موختاری، نەسیم سیمیاری، سەمیرە نجاتیان، شەکیلا مونفەرەد، پەروین میرئاسا، ئانیشا ئەسەدوڵڵاهی.

 

لای خۆیەوە پارێزەری نێرگس محەمەدی ڕایگەیاندووە، نێرگس محەمەدی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام" کە لە لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی ئیسلامی لە تاران بەڕێوەدەچێت، تۆمەتبار کراوە.

 

نێرگس محەممەدی لە ١٨ی ئایاردا داوای کرد کە دادگایییەکی گشتی بە ئامادەبوونی شایەتحاڵ و گێڕەرەوەی ئەو کەسانە ئەنجام بدرێت کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر، هەروەها ئاسایشی کەسی و دەروونی و دادوەریی شایەتحاڵەکان مسۆگەر بکرێت و ئاماژەی بەوەدا کە دادگایی دەکرێت ئەمجارەیان بە تۆمەتی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر ژنە دەستگیرکراوانی ناو زیندانی ئەڤین.