تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٢٠٧ هاوڵاتی غەززە کوژراون

بە پێی نوێترین ئاماری قوربانییەكانی غەززە، لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٢٠٧ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٥ هەزار ٩٣٣ كەسیش برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندرووستی غەززە و وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل، لە بارەی ژمارەی كوژراو و بریندارەكانی جەنگی نێوانیانەوە، لە دوو ڕاگەیاندراوی جیاوادا زانیارییان بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەكەی وەزارەتی تەندرووستی غەززەدا هاتووە، بەهۆی بۆردوومانەكانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٣٣ هەزار و ٢٠٧ هاوڵاتیی لە غەززە كوژراون، هەروەها ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە ٧٥ هەزار و ٩٣٣ كەس، بەهۆی شەڕ و پێكدادان و بۆردوومانەكانی سوپای ئیسرائیل، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ كەس لە غەزە كوژراون و ٤٧ـی دیكەش بریندار بوون.

 

جگە لەوەش بەهۆی شەڕو بۆردوومانە بەردەوامەکانەوە١٠ هەزار نەخۆشی شێرپەنجە هەیە و بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.

 

لەلایەكی دیكەشەوە، وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش بڵاویكردووەتەوە ژمارەی كوژراوانی وڵاتەكەیان بەهۆی هێرشەكانی حەماسەوە گەیشتووەتە هەزار و ٤٠٠ كەس، نزیكەی پێنج هەزاری دیكەش برینداربوون.