خۆپیشاندان لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامە: پۆلیس چووە ناو زانکۆکان

لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ئەمریکا، ئەو خوێندکارانەی کە بەردەوامن لە چالاکییەکانیان بۆ پشتیوانیکردنی فەلەستین، پۆلیس چووە ناو زانکۆکە و هێرشی کردە سەر خوێندکاران، ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران دەستگیرکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری نیویۆرک لە ئەمریکا خۆپیشاندان کە لە١٨ی نیسان لە سەرانسەری وڵاتەکە دەستیپێکرد بەردەوامە، خوێندکارانی زانکۆی کۆلۆمبیا کە دەیانویست هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بوەستێنن، چوونە ناو باڵەخانەی هامڵتۆن هۆڵ و پۆلیس هێرشی کردە سەریان.

 

خوێندکارەکان بەربەستیان دروستکردو زیاتر لە هەزاران خوێندکار و ئەکادیمیست لە سەرانسەری وڵاتەکە دەستگیرکران لە خۆپیشاندانێکدا کە بۆ زانکۆکانی دیکە بڵاوبوویەوە.

 

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، خوێندکارانی زانکۆی غەززە دەستیان بە چالاکی کردووەو خوێندکارانی زانکۆی پاریس 1 پانثیۆن سۆربۆن ڕایانگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامە و داوای ڕاگرتنی جینۆساید دەکەن.