"فڕێدانی لەچکی سپی کۆتایی بە ململانێکان دەهێنێت"

یەکێک لە نەریتەکانی ناو کۆمەڵگە عەشیرەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕابردوو و ئێستاشدا ئەوە بوو کە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکانی نێوان دوو هۆز، ژنان لەچکی سپی خۆیان فڕێدەدایە سەر زەوی، وەک نیشانەی ڕێزگرتن، شەڕ و ململانێکان کۆتاییان دەهات.

سیلڤا ئیبراهیم

 

مەنبج- بناغەی زۆرێک لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خێڵ و عەشیرەت پێکهاتوون، ئەم خێڵ و عەشیرەتانە بە دابوەریتەکانیان ناسراون، هەروەها هەندێک داب و نەریتیشیان هەیە، ژنان دەتوانن بە فڕێدانی لەچکی سپی خۆیان ململانێکان چارەسەر بکەن و شەڕەکان بوەستێنن.

 

"لە سیستمی عەشیرەتەکاندا ژنان ڕۆڵی خۆیان دەبینن لە چارەسەرکردنی ململانێکان"

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە چارەسەرکردنی ململانێی عەشیرەکاندا، ئاسیا حسێن وتی: کاتێک سیستمی عەشایەری هەبوو، ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان هەبوو لە جێبەجێکردنی ئاشتی لە کاتی ململانێی خێڵەکیدا، جارێک کە ناکۆکی لە نێوان لادێکانی "کۆلمک" و "تەرمک"ی سەر بە کۆبانێ دروست ببوو، نەنکی من کێشيکەی چارەسەر کرد. لە نەریت و کولتووری باودا، فڕێدانی لەچکی سپی لهلایەن ژنانەوە له کاتی ململانێکاندا مانای ئەوه بوو که ململانێکان دەستبەجێ ڕابگرن، وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

 

"ژنان هەمیشە کولتووری ئاشتییان پاراستووە"

سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە بەدیهێنانی ئاشتی لە ئێستادا وتی: ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە فەرهەنگی ئاشتییان بەرەوپێش برد، هەروەها لە ڕێگەی دامەزراندنی کۆمیتەی ئاشتەوایی لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕێکخراوەکانی ژنان، لە لەناوچوون پاراستیان، ئێستاش ئێمه له ناو سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا شێوازەکانی لێبوردن پەیڕەو دەکەین بۆ ئەوەی ئاشتی له نێوان گەلاندا هەبێت.

 

"ئاشتەوایی عەشیرەتەکان و هاوڵاتیان بەپێی ویژدان چارەسەر دەکرێت"

ئاسیا حسێن لەبارەی جیاوازی ئاشتەوایی عەشیری و چارەسەرکردنی لە ڕێگەی یاساوە وتی:  ئاشتەوایی نێوان هەردوولا، لەڕێگەی چوونە دادگاکانەوە، پێویستی بە دانانی پارێزەر و هەندێک شتی دیکە هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ئاشتەوایی عەشیرەتی یان ئاشتەوایی هاووڵاتیان بەگوێرەی ویژدان چاەسەر دەبێت نەک بەپێی یاساکان، ئەم جیاوازییە هەیە، لە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا حاکم و پارێزەر لە لایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێرن، کۆمەڵگە لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا گرنگیەکی زۆر دەدەن بە ڕۆڵی ژنان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خێزان، کۆمەڵگە و هتد، بەڵام هێزە دەسەڵاتدارەکان لە ژنانی ئاشتی خواز دەترسن، هەر بۆیە دەیانکەنە ئامانج.

 

"تا ئێستاش داب و نەریتی خۆمان دەپارێزین"

ئاسیا حسێن، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە هێشتا داب و نەریتی خۆمان دەپارێزین، بەڵام ئەمە بەپێی گەشەسەندنی کۆمەڵگە ڕوودەدات، ئەمڕۆ دەبینین کە ئەمە ڕوون بووەتەوە و ژنان لە هەوڵی گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیریدا، هەڵدانی ئەوە دەدەن کە لە زۆر لایەنەوە بڵاوی بکەنەوە.

 

"ژنان هەمیشە داوای کۆتایی هاتنی شەڕ و ململانێکان دەکەن"

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی چەرکەسی لە مەنبج تالین دیا ئەلدین سەبارەت بە داب و نەریتی کۆمەڵگەی چەرکەسی وتی: بەهۆی بارودۆخی کۆمەڵگەی چەرکەسی لە شارەکانی قەوقاز، ژنان دەیانتوانی ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی ماڵ وخێزانەکەیان ببینن، هەر بۆیە هەمیشە داوای کۆتایی هاتنی شەڕ و ململانێکان دەکەن.

 

هەروەها باسی لەوەکرد، کە هاوشێوەی خێڵ و عەشیرەتی کورد و عەرەب، ژنانی خێڵ و عەشیرەتی چەرکەسیش لەچکەکانیان فڕێ دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان، ئەمە بەڵگەی ئەو کولتوورەیە کە ساڵانێک بەردەوام بووە.