تەژەکە-ئە: لە دژی توندوتیژیی دەوڵەت-پیاو ژیان دەپارێزین

ڕۆژی ٢٥ی مانگ، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ژنانی کورد لە گۆڕەپانەکانی ئەوروپا دەبن و داوایان لە هەموو ژنان کرد هێزی تێکۆشان زیاد بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا-تەژەکە-ئە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەدا دەڕژێنە شەقام.

 

لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا، ٢٥ی تشرینی دووەم لە چوارچێوەی تێکۆشانی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان هەنگاو دەنێین" چالاکی لە ئەوروپا بەڕێوەدەبەن، "بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە کەسایەتی خوشکەکانی میرابال کە پێداگری خۆیان لەسەر ژیانێکی ئازاد لە دژی ڕژێمی فاشیستی تروخیلۆ دەردەبڕی، هەروەها ساراکان، هەڤرین خەلەفەکان، ئەڤینەکان، هەموو ئەو ژنانەی کە لەم پێناوەدا بەرخۆدانیان کردووە، ڕەنجیان داوە و تێکۆشاون بەبیردەهێنینەوە، باوەڕی و خۆشەویستی ئەوان بۆ ژیانێکی ئازاد، ئەمڕۆ بووەتە سەرهەڵدانی هەموو ژنانی جیهان.

 

"ئێمە ژیان لە توندوتیژیی دەوڵەت-پیاو دەپارێزین"

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئێمە لە هەموو ناوچەیەکی جیهان دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەجەنگین، تا ئەنجام بەدەست نەهێنین، خەباتمان بەردەوام دەبێت، سەدەی بیست و یەک سەدەی ژن دەبێت، ئەم ڕاستییە ڕۆژانە زیاتر و زیاتر خۆی دەردەخات و بزووتنەوەی ژنان بووەتە جیهانی و هێزێکی کۆمەڵایەتییە، وەک بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا-تەژەکەئە بە بۆنەی ٢٥ی ئەم مانگە لە هەموو شوێنێک چالاکیی ئەنجام دەدەین و لە بەرامبەر توندوتیژیی دەوڵەت-پیاو ژیان دەپارێزین.

 

بەم شێوەیە داوا لە هەموو ژنان دەکەین بە بەهێزترین شێوە بەشداری چالاکیی و مەراسیمەکانی ٢٥ی ئەم مانگە بکەن لە گۆڕەپانەکانی ئەوروپادا".