لە شاری فاشر ١٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا

ئاماری کوژراوان بۆ ١٣٤ کەس بەرزبووەوە، هاوکات ٩٧٩ کەسی دیکەش لە ئەنجامی شەڕی شاری فاشر لە سودان برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرەڕای چەندین جار داوای نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی هەردوو لایەنی شەڕکەر شەڕەکە ڕابگرن، شەڕی توندوتیژ لە شاری فاشری پایتەختی ویلایەتی دارفور لە سودان بەردەوامە.

 

دوێنێ ٢٦ی ئایار پزیشکانی بێ سنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان لە شاری فاشری پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور بۆ ١٣٤ کەس بەرزبووەتەوە، لەو کاتەوەی شەڕ لە شارەکەدا لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا زیاتر بووە.

 

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا کە “بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی، بۆ ماوەی دوو هەفتە تا ئەم ساتە چارەسەری ٩٧٩ بریندارمان کردووە لە نەخۆشخانەی باشوور”، ئاماژەی بەوەشکرد کە هەفتەی ڕابردوو ژماردنەوەی کوژراوان گەشتووەتە ٨٥ کەس لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەکان لە فاشر.

 

بەئامانجگرتنی کرێکارانی ڕێکخراوی فریاگوزاری تەنها لەو ویلایەتانەدا سنووردار نییە کە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوولادا توندتر دەبێتەوە، شەڕ بووە هۆی داخستنی زیاتر لە ٪٧٠ی دامەزراوە پزیشکییەکانی وڵاتەکە و ئەو شوێنانەی کە ماونەتەوە کەوتە ژێر فشارێکی زۆرەوە، لە کاتێکدا یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار سودانی لە دارفور ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە.

 

شاری فاشر ناوەندێکی گەورەی هاوکارییە لە ناوچەی خۆرئاوای سودان، کە چارەکێک لە ٤٨ ملیۆن کەسی ئەو وڵاتە تێیدا دەژین و لەناو پایتەختەکانی دیکەی ناوچەی ڕۆژئاوای سودان تاکە ناوەندە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا نییە.