بۆ داوای خزمەتگوزاری لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستی پێکرد

بەهۆی کەمکردنەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی و نەبوونی خزمەتگوزاریی لە پێنجوێن خۆپیشاندان دەستپێکرد و ڕێگەی دوو دەروازەی سنووری ناوچەکە داخراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی و کەمکردنەوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی، لە پێنجوێن هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردو بڕیار وایە تا دەروازەی شار بڕۆن.

 

هەروەها ڕێگەی بارهەڵگرەکانی هەردوو دەروازەی سنووری “باشماخ و سەیران بەن" گیراوە و هاتوچۆی دەروازەکان پەک خراوە.

 

خۆپیشاندەران داوای زیادکردنی پێدانی کارەبای نیشتیمانی و ئەنجامدانی خزمەتگوزاریی دەکەن، کە بە وتەی خۆیان چەندین ساڵە لە شارەکەدا پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جێبەجێ نەکراوە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە پیشتر بۆ چەندین جار بەهەمان مەبەست لە شارۆچکەکە خۆپیشاندان کراوەو ساڵی ڕابردووش هاوڵاتیان بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لەسەر شەقام مانەوە.