پەیەدە: پێویستە کوردستانیان دەنگ بە یەنەکە بدەن
هاوسەرۆکەکانی پەیەدە پیشتیوانی خۆیان لە یەنەکە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نیشاندا و ڕایانگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین دەنگ بە یەنەکە بدەن.
ناوەندی هەواڵ
هاوسەرۆکانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک-پەیەدە ڕایانگەیاند یەکێتی نیشتمانی کوردستان-یەنەکە بۆ شکستپێهێنانی داگیرکەری لە خاکی هەرێمی کوردستان کار دەکات، بۆ پاراستنی بەها و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان شەڕ دەکات و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ یەنەکە کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمدا بەڕێوەدەچێت، نیشان دا.
پەروین یوسف، هاوسەرۆکی پەیەدە، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیستی یەنەکە خواست و وتی: "ئێمە پێکەوە شەڕمان لەگەڵ داعش کرد، دەستکەوتەکانی کوردستانمان پاراست، ئەمڕۆ دەبینین یەنەکە پتەو بووە و کاریگەری لەسەر کوردستان هەیە. یەنەکە، باشووری کوردستان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەپارێزێت و ئێستا بووەتە قەڵغانێک لەبەردەم پڕۆژە بەرفراوانەکانی لەشکرکێشیدا".
پەروین یوسف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: دڵنیاین باشووری کوردستان پێویستی بە گۆڕانکارییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ڕێگری لە حزبایەتی تاکە بنەماڵەیی بکرێت، چونکە ئەو بنەماڵەیە کاری دیموکراسییان ڕاگرتووە، سەرەڕای بوونی دەسەڵاتەکان، پەرلەمان نەیتوانی ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و ڕێگەی بۆ هیچ دیموکراسییەک نەکردەوە.
پەروین یوسف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە پێکەوە زۆرێک لە دەستکەوتەکانمان پاراستووە، هەوڵدەدەین پەیوەندی و برایەتی و پاراستنی خۆمان بەهێزتر بکەین. داوا لە گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین پشتیوانی لە لیستی یەنەکە بکەن.
"دەنگ بەو پەرلەمانتارانە بدەن کە شایەنی ئەوەن نوێنەرتان بن"
غەریب حەسۆ، هاوسەرۆکی پەیەدە بانگەوازی لە خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و وتی: دەنگ بەو پەرلەمانتارانە بدەن کە شایەنی ئەوەن نوێنەری ئێوە بن، شایەنی قوربانیدانی شەهیدانی باشووری کوردستان بن، تێکشکاندنی داگیرکەران و ستەمکاران بن.
غەریب حەسۆ ڕایدەگەیەنێت، پەیڕەوانی ڕێبەری کۆچکردووی یەنەکە، جەلال تاڵەبانی، کە ئەمڕۆ لە کەسایەتی ئەودا بەشدارییان لە یەنەکە کردووە، بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی لە کوردستان و پاراستنی بەها و دەستکەوتەکانی گەلی کورد خەبات دەکەن.
غەریب حەسۆ جارێکی تر داوای لە خەڵکی باشووری کوردستان کرد دەنگ بە لیستی یەنەکە بدەن کە لەم قۆناغەدا پێگەیەکی نیشتمانی بەهێزی هەیە.