کۆچبەرانی حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین گەیشتنە شاری ڕەققە
دوای هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر حەلەب و کانتۆنی شەهبا-عەفرین، سەدان خێزانی کۆچبەر گەیشتنە کانتۆنی ڕەققە.

ناوەندی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەم، سەدان خێزانی کۆچبەر لە شاری حەلەب و کانتۆنی عەفرین-شەهبا گەیشتنە کانتۆنی ڕەققە.
کۆچبەران لەو ناوەندانەدا جێگیرکراون کە لەلایەن خۆبەڕێوەبەرییەوە ئامادەکراون.
شانەی قەیرانەکانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی کانتۆنی ڕەققە دوێنێ ٢ی کانوونی یەکەم، ڕایگەیاند کە شوێنیان بۆ پێشوازیکردن لە کۆچبەرانی حەلەب و کانتۆنی عەفرین-شەهبا ئامادە کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا، بۆ پێشوازی لە کۆچبەران ١٠ خوێندنگە ئامادە کراون و و لە یاریگای شارەوانی لە شاری ڕەققە چادر دانراون، هەروەها لەو شوێنانە پێداویستی گەرمکەرەوە و خواردن و خواردنەوە و تەندروستی جێبەجێ کراوە.