کۆڕبەندی داهێنانی یاسایی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا داهاتووی یاسا لە قاڵب دەداتەوە
کۆڕبەندی ئەفریقا بۆ داهێنانی یاسایی وەک پلاتفۆرمێکی ناوچەیی کاردەکات، قووڵ دەبێتەوە لە کاریگەرییەکانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی لەسەر دادپەروەری، ل کە چۆن دیجیتاڵکردن پەیوەندی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە یاساییەکان لە سەردەمی زیرەکی دەستکردا دابڕێژرێتەوە.
نەجوا ڕاهم
جەزائیر-کۆڕبەندی ئەفریقی بۆ داهێنانی یاسایی، کە ٦ی حوزەیران دەستی بە کارەکانی کردووە، لەم کۆڕبەندەدا ڕێبازێکی قووڵتر بۆ گۆڕینی دیجیتاڵی لەناو سیستەمی یاساییدا دەخاتە ڕوو، لە ڕێگەی تەوەرەکانەوە لە تەکنەلۆژیای یاسایی و کارپێکردنی پرۆسەی یاسایی و دیزاینی یاسایی، تا دەگاتە پرسەکانی پاراستنی زانیاری کەسی، بەڵگە و واژۆی ئەلیکترۆنی، پارەدانی دیجیتاڵی، زیرەکی دەستکرد، جگە لە داهێنانی کراوە و داتای کراوە، میکانیزمەکانی ناوبژیوانی و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ژینگە دیجیتاڵیەکاندا.
دووەم کۆڕبەندی ئەفریقی بۆ داهێنانی یاسایی لە جەزائیر بەردەوامە، بە سەرپەرشتی دکتۆر نەهلا حەرتانی سەرۆکی دامەزراوەی کۆڕبەندەکە، چالاکییەکەی ئەمساڵ دیدێکی نوێ پێشکەش دەکات کە پەیوەندی نێوان یاسا و تەکنەلۆژیا دادەڕێژێتەوە، دەرگایەک دەکاتەوە بۆ گفتوگۆیەکی فراوان لەسەر داهاتووی سیستەمی دادوەری لە ژێر ڕۆشنایی زیرەکی دەستکرد و گۆڕانکاری دیجیتاڵیدا.
لەم چوارچێوەیە خێرا پەرەسەندووەدا، ڕانیە نشار، پارێزەر و ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی، دیدێکی ڕاستی سەبارەت بە گۆڕینی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییە یاساییەکان لە سەردەمی دیجیتاڵیدا خستەڕوو، هەروەها ئەم گۆڕانکارییە چیتر بژاردە نییە بەڵکو ڕاستیەکی ڕۆژانەیە کە وردە وردە شێوەی خۆی دەگرێت.
وتی: ئەو پلاتفۆرمە دیجیتاڵیانەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دادەوە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەرییان گۆڕیوە، ئەمەش ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات سکاڵا تۆمار بکەن یان پرسیارەکان بەرزبکەنەوە بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە ڕێکارە نەریتییە ئاڵۆزەکاندا تێپەڕن، بەڵام ئەو پلەیەکی پێویستی وریایی دەپارێزێت، لەکاتێکدا ڕاستە کە کۆمپانیا دەستپێشخەرەکان و بەرنامەکان هەن کە ناوەڕۆکی یاسایی ئاسانکراو و بەردەوام دەستڕاگەیشتن پێشکەش دەکەن، کە پێشکەوتنێکی گرنگە، زانیارییە یاساییەکان هەستیار دەمێننەوە و دەبێت لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکان یان ڕێکارە نەریتییەکانەوە پشتڕاستبکرێنەوە پێش ئەوەی پشتیان پێ بەسترێت بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی.
لە گۆشەیەکی تردا، هونەرە بینراوەکان وەک کەشێکی هاوتەریب بۆ بیرکردنەوە لە گۆڕانکاری دیجیتاڵی کاری کرد، لە ڕێگەی بەرهەمەکانی هونەرمەند سەفیە خەلفاوی لیندە، کە ئەزموونێکی بینراوی پێشکەش کرد، ناسنامەی جەزائیری تێکەڵ بە تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد کرد.
سەفیە خەلفاوی لیندە ڕوونی کردەوە، کە داهێنەری هونەری ئەمڕۆ لە تەکنەلۆژیا جیا نەبووەتەوە، گۆڕانکارییە خێراکان پێویستی بەوەیە هونەرمەندان هاوسەنگ بن لەگەڵ ئامرازەکانی ئەو سەردەمە، هەروەها کاری لەسەر تابلۆکان کردووە کە وێنەی ژنە بیرمەندەکەی جەزائیر لەگەڵ تاتۆدا تێکەڵ دەکات وەک سیمبولی یادەوەری، ئەم میراسە بینراوەی لەڕێگەی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردەوە دووبارە داڕشتووەتەوە.
دووپاتیشی کردەوە، کە زیرەکی دەستکرد پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو ڕاستیەکە کە ئێمە تێیدا دەژین، باشتر وایە بە شێوەیەکی پیشەیی بەکاریبهێنین، بۆ من تاتۆ تەنها توخمێکی جوانکاری نییە، چیرۆکی یادەوەریی داپیرەکان هەڵدەگرێت، کە هەوڵمدا لە بەرهەمەکانمدا یانوروژێنم و پەیوەندیان بە زمانێکی هاوچەرخەوە ببەستم بەبێ ئەوەی ناسنامەکەیان لەدەست بدەن.
مەروە بن خالید، بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری و پڕۆژەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی ڕوونیکردەوە، کە کۆڕبەندە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی چۆنایەتی دەکات لە گفتوگۆکانی دەوروبەری زیرەکی دەستکرد و داتا و ئاسایشی ئەلیکترۆنی لەناو کەرتی داددا.
وتیشی : زیرەکی دەستکرد و داتای کراوە بوونەتە ئامرازێکی پراکتیکی کە یارمەتی پارێزەران و دادوەرەکان دەدەن بۆ خێراکردنی دەستپێکەکانی کەیسەکان، باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری و بەرزکردنەوەی کارایی پرۆسەی دادوەری.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەکنەلۆژیای ئەمڕۆ نەک تەنها ئاسانکاری بۆ خزمەتگوزارییەکان دەکات، بەڵکو بەشدارە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی بەتایبەتی لەنێو ژناندا، لەڕێگەی توانای بەکارهێنانی پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە حاڵەتە هەستیارەکانی وەک هەڕەشە یان هەراسانکرد، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە گەشتکردن بێت، هاوکات دڵنیابوون لە پاراستنی زانیارییە کەسییەکان تاوەکو ڕێوشوێنی یاسایی دەستپێدەکات.