جیهان مژینی لە ئەنجومەنی عشتارەوە: تێکۆشانمان گەورە دەکەین
جیهان مژینی، ئەندامی کۆردیناسۆنی ئەنجومەنی عشتار ڕایگەیاند، کە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هێزێکی بە کۆنفرانسەکەیان بەخشی و وتی: ئێمەی ژنان دەبێت تێکۆشانی خۆمان زیاتر بکەین.
مەخموور
چواردەیەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی "مەخموور" لە نێوان ٥-٦ی کانوونی یەکەم بە دروشمی "کۆمەڵگەی دیموکراتیک و کۆمینەکان بونیاد دەنێین، بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەر دەژین" بەڕێوەچوو، هەروەها لە کۆنفرانسەکەدا پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە، لە کۆنفرانسەکەدا کار و هەوڵی ژنان بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵسەنگێندرا و ئەندامی نوێی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار هەڵبژێردرا، کۆنفرانسەکە بە ڕاپۆرتێک کۆتایی هات، جیهان مژینی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ئەنجومەنی عشتار سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی کۆنفرانسەکە و ئەو کار و هەوڵانەی کە ئەنجام دەدرێن بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"٤٠٠نوێنەر بەشداریان کرد"
جیهان مژینی ڕایگەیاند، ئەو پەیامەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ کۆنفرانسەکەی ناردووە هێزێکی بە ژنان بەخشی و وتی: پەیامێکی جیاواز بوو، هێزێکی زۆری بە کۆنفرانسەکەمان بەخشی، زۆر گرنگ بوو هەم وەک وەڵامێک بۆ پرۆسەکە و هەم وەک ڕێگەیەک بۆ دووبارە ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێ.
"دەبێت ڕێکخراوەکەمان زیاتر بەهێز بکەین"
جیهان مژینی ڕایگەیاند، کە پێویستە هەموو ژنان ئەو ڕۆڵ و ئەرکە بگرنە ئەستۆ کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ژنان بەخشی و وتی: پێویستە هەموو ژنان ئەو ڕۆڵ و ئەرکە بگرینە ئەستۆ کە ڕێبەر لە سەردەمی نوێدا پێی بەخشیوین، پێویستە ڕێکخراوەکەمان زیاتر بەهێز بکەین و خۆمان نوێ بکەینەوە، چونکە ڕێبەر زۆرترین ڕۆڵ و ئەرکی بە ژنان و گەنجان بەخشیوە، گرنگترین ڕۆڵ لەم پرۆسەیەدا دەکەوێتە سەر شانی ژنان و گەنجان، لەم کۆنفرانسەدا ڕۆڵی ژنان هەڵسەنگێندرا و کۆنفرانسەکەمان زۆر پڕ بوو لە ڕەخنە و تێپەڕاندنی کەموکوڕیەکانی ئێستا، هەوڵ دەدەین لە ساڵی نوێدا لە هەوڵەکانماندا بەگوێرەی ڕۆحی سەردەم کاربکەین و تێکۆشانمان بەرز بکەینەوە.
"ژنان یەکدەگرن و ئەم خەباتە گەورە دەکەن"
جیهان مژینی ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە لەم پرۆسەیەدا کۆنفرانسێکی لەو شێوەیە ببەسترێت و وتی: ئێستا ئەو کار و هەوڵانەی کە وەک ژن دەکەونە سەر شانی ئێمە بۆ بەهێزکردنی ژنان و گەنجانە، بەرزکردنەوەی هەوڵەکانمان و بۆ داهێنان، چونکە ئێمە بە پرۆسەیەکی زۆر سەختدا تێدەپەڕین، ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری پرۆسەی "کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیگ"ی کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە نەنراوە، بۆ ئەوەی هەنگاو بنرێت و ڕێبەر له ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت، پێویستە خەباتی خۆمان بە هێزتر بکەین و دوو سێ جار کار و هەوڵەکانمان زیاتر بکەین، داوا لە هەموو ژنانی جیهان دەکەین کە یەکگرتوو بن و پێکەوە ئەم خەباتە گەشە پێبدەن.
"دەبێت دەستی ڕێبەرەکەمان بەهێز بکەین"
جیهان مژینی ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم پرۆسەیە بە دەستپێشخەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لەلایەن هەموو خەڵکەوە پاڵپشتی بکرێت و گرنگترین ڕۆڵ دەکەوێتە سەر شانی ژنان و گەنجان٫ هەوەها ژنان لە کامپی مەخموور کار دەکەن و هەر دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسی ئەنجومەنی عشتار ئەنجام دەدەن و وتی: ئەو ڕۆڵەی کە دەکەوێتە سەر شانی ژنان لەم پرۆسەیەدا، تێپەڕاندنی کەموکوڕییەکانی ئێستامانە و بەگوێرەی ڕۆحی سەردەم کار بکەین، لەو کۆنفرانسانەی کە لە هەر چوار گۆشەی کوردستان بەڕێوەچوون، ژنان گەورەترین ڕۆڵیان بینی، بۆ ئەوەی پشتگیری لەم کارە بکەین، پێویستە هەموومان یەکبگرین و پێکەوە ئەم پرۆسەیە تێپەڕێنین، ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی کە دەکەوێتە سەر شانمان بەهێزکردنی دەستی ڕێبەرمانە.