جیهان بیلگین و نازم داشتان بەخاک دەسپێردرێن
ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ئەنجامی هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بەئامانج گیران، لە مەراسیمێکی جەماوەریدا لە شاری قامیشلۆ بە دروشمی "شەهید نامرن" بەرەو باکووری کوردستان ماڵئاوایان لێکرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2025/01/20250106-qamishl-baxak-jpg0661e8-image.jpg)
قامیشلۆ
ڕۆژی ١٩ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان کە لە ئەرکدا بوون و بەدوای هێرشە دڕندەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیادا بوون بۆ سەر ناوچەکە، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین لە کانتۆنی فورات، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ بێفڕۆکەوانی تورکەوە کرانە ئامانج و لەئەنجامی هێرشەکاندا هەردوو ڕۆژنامەنووس شەهیدبوون.
ئەمڕۆ لە گۆڕستانی شەهید دەلیل سارۆخان لە شاری قامیشلۆ کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە جەماوەرێکی زۆرەوە مەراسیمی ماڵئاوایی هەردوو ڕۆژنامەنووس جیهان بیلگین و نازم داشتان بەڕێوەچوو.
"شەهیدان هیوای داهاتوون"
دوای خولەکێک لە ڕێزگرتن، شەمسیخان گیلۆ بە ناوی دامەزراوەی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان قسەی کرد و وتی: ئەمڕۆ دەبینین کورد، عەرەب، سریانی، هەموویان دەستیان خستە ژێر باری قورس و نیشانەی ئازادی و سەرکەوتنیان وەکو جهان و نازم گرتەبەر، وتیان: شەهیدان ئەوانەن کە ەرگیز دەستبەرداری دۆسیەکەیان نابین و شوێنیان دەکەوین، کەس ناتوانێت ڕێگای سەربەخۆیی و خەبات بگرێت.
"لە ئاستێکی زۆر گەورەدا بەبێ پچڕان خەباتیان ئەنجامدا"
ئەکرەم بدرەکات بە ناوی یەکێتی راگەیاندنی ئازاد قسەی کرد و وتی: هەڤاڵان جیهان و نازم سەرەڕای هەموو دەرفەتە سەختەکان چوونە ناوچەکە، لە هەموو ئاستەکاندا زۆر ماندوو بوون بۆ ئەوەی دەنگی ڕاستییەکان ببیسترێت، نازم یەکێک بوو لەو کەسانەی لە ساڵی ٢٠١٤ پەیوەندییەکانی نێوان چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیای شیکردەوە، سیهان بیلگین یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانەی کە هێڵی سیخوڕی شیکردەوە، و بەرامبەری وەستایەوە، لە ئاستێکی زۆر گەورەدا بەبێ پچڕان خەباتیان ئەنجامدا، کاتێک داوا کرا کە بەرخۆدانی تشرین بڵاوبکرێتەوە، ئەوان بێ دوودڵی چوون و شوێنیان کەوت.
ڕێوڕەسمی پرسەی ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە بە دروشمی "شەهیدان نامرن" ڕەوانەی باکوری کوردستان کرا.