ئیلهام ساڵحی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
ئیلهام ساڵحی، چالاکوانی سیاسی بە ٥ ساڵ زیندانی و سزای ماددی سزا درا.

ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەرکردنی سزای ئارەزوومەندانە دژی چالاکوانان، بەتایبەت ئەوانەی داوای مافی ژنان دەکەن، کە ئامانج بێدەنگکردنیانە.
دوێنێ ١٠ی کانونی یەکەم، ئیلهام ساڵحی، چالاکوانی سیاسی و فێمینیست، لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڕایگەیاند، بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەی درۆ” و “حیجاب نەکردن” و “ڕاگەیاندن دژی ڕژێم"سزای ٥ ساڵ زیندانی لەگەڵ سزای هەڵپەسێردراو و سزای ماددی بە بڕی ٢٠ ملیۆن تمەن، بەسەردا سەپێندراوە.
ئیلهام ساڵع وتی: ڕۆژێک هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵەکەم و دوو مۆبایلیان برد، کاتێک ڕووبەڕووی من بوونەتەوە نامرۆڤانە بوو، ناوی هەندێک لە چالاکوانانی ماڵەکەمیان بانگ کرد و سووکایەتییان پێکردن، پرسیان : لەگەڵ فڵان کەس دەچیتە شاخ؟ ناڕەزایەتییەکان لە کام شەقام و لە کام گەڕەک بوو؟ ئارمیتا گراوند چ پەیوەندییەکی بە تۆوە هەیە؟ فێمینیزم؟ ناوی نادیار؟ نووسینی گشتی؟ کوا حیجابەکەت؟ سوکایەتیت بە سەرۆک کرد؟ ئایا تۆ دژی سزای لەسێدارەدانیت؟.