ژنانی جووتیار کێڵگەکانیان دەپارێزن

جووتیارانی گوندەکانی تل تەمر و زرگان کە پارێزگاری لە کێڵگەکانیان دەکەن بە هاوکاری لیژنەی پاراستنی کێڵگەکان.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرزی دروێنەکردنی گەنم و گەنمەشامی و زیرە دەستیپێکردووە، لە ناوچەی جزیرە لە کێڵگەکاندا جووتیاران بە خۆشحاڵییەوە ماندووبوونی چەند مانگێک دەچننەوە، کە ناوچەکە بە دەوڵەمەندی ژێرزەوی و ڕووبەرەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چاندنی زێڕی زەرد و زێڕی ڕەش و زێڕی سپی بەناوبانگە.

 

هەروەها جووتیارانی تل تەمر و زرگان چاوەڕێی وشکبوونەوەی گەنم و گەنمەشامی دەکەن، ژنە جووتیارەکان چاودێری ئەو ئاگرە دەکەن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و شانە نووستووەکانی لەوانەیە لە ناوخۆی ناوچەکەدا دروستی بکەن. ئەو جووتیارانەی بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر هێڵی ئاگر دەژین، دەیان هەزار پارچە زەوییان بە گەنم و گەنمەشامی چاندووە و چاوەڕێی کاتی گونجاون بۆ دروێنەکردن.

 

جووتیار جەمیلە ئەحمەد خەڵکی گوندی باب ئەلخێر لە ڕۆژهەڵاتی تل تەمر، دەڵێت، ئەمساڵ نزیکەی ٨٠ دۆنم گەنمەشامی و گەنمیان لەسەر ڕووباری زیرگان چاندووە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئێمە مۆلیدە بۆ ئاودانی کێڵگەکانمان بەکاردەهێنین، ئێستا دەچێتە قۆناغی کۆتایی، ئەگەر ئاگریش ڕووبدات ئاو و ئاوەڕۆکانمان ئامادەن، بەڵام ئەگەر ئاگرێکی گەورە ڕووبدات پێویستی بە ئاگرکوژێنەوە دەبێت بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی لەسەر هێڵی ئاگر دەژین ئامادەبن بۆ هەموو شتێک، پێویستە ژنان بەئاگابن لەم وەرزەشدا.

 

هەموو کەسێک بە جۆرێک وڵاتەکەی دەپارێزێت

ڕەمزیە فەوزی تەمەن ٤٩ ساڵ دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی زۆری بارانبارین، دروێنەی گەنم و گەنمەشامی زۆر باش دەبێت، نیعمەتی ئەمساڵیش باشە، پێویستە زەوی و زارەکانمان بپارێزین و ئاگاداری ماندووبوونمان بین بۆ ماوەی چەند مانگێک، لەمەودوا گونیە و ئاو و تراکتۆرەکانمان ئامادە دەکەین بۆ ئەو کاتەی کە ڕەنگە ئاگرێک بکرێتەوە و پێویستە ئاگادار بین.