"فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کۆتایی بە توندوتیژی دەهێنێت"
ئەلیف محەمەد، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەروەردەی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین، شەهبا ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە ڕۆژێکی نوێی لەدایک بوون بۆ هەموو ژنانی جیهان و ڕێگایەک دەبێت بۆ ئەوەی لە توندوتیژی ڕزگاری بێت.
حەسنا محەمەد
شەهبا- توندوتیژی دژی ژنان یەکێکە لە پێشێلکارییە باوەکانی مافی مرۆڤ، توندوتیژی بە چەندین شێوەی جەستەیی و ڕەگەزی و دەروونی خۆی دەردەخات، لەوانە لێدان، توندوتیژی دەروونی، دەستدرێژی، کوشتن، هاوسەرگیری زۆرەملێ، هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا، هەراسانکردن.
لەم چوارچێوەیەدا ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ی وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناساند، چونکە سێ خوشک بە ناوەکانی پاتریشیا، ماریا و ئەنتۆنیا میرابال لە کۆماری دۆمینیکان بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، ژنان بەهۆی زاڵبوونی عەقڵیەتی پیاوانەوە تووشی هەموو جۆرە توندوتیژییەک بوون دەبن، ژنان تا ئێستاش دژی جیاکاری ڕەگەزی خەبات دەکەن.
بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم،. ڕۆژی جیهانی بەرەنگاوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ئەلیف محەمەد، هاوسەرۆکی نوسینگەی پەروەردەی ئەنجومەنئ کانتۆنی عەفرین، شەهبا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕۆژی لەدایک بوونی نوێ بۆ ژنان"
لە سەرەتای قسەکانیدا، ئەلیف محەمەد سەرنجی بۆ ئەو توندوتیژییە ڕاکێشا کە عەقڵیەتی پیاوسالاری بەرامبەر ژنان بەکاری دەهێنێت و وایان لێدەکات ڕووبەڕووی کۆیلایەتی ببنەوە وتی: ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەم، وەک ڕۆژێکی جیهانی بەرەنگاربوونەوە دژی توندوتیژی دژ بە ژنان دیاری کراوە، بەڵام پێویستە هەموو ڕۆژەکانی ساڵ ڕۆژی خەبات بێت، لەو ڕۆژەوەی خوشکەکانی میرابال لە توندوتیژیی دیکتاتۆر ترێکسیۆلۆ یاخی بوون کە ئەو دەیویست بەرامبەریان بکات و تا ئەمڕۆش ژنان لە سەرانسەری جیهان یاخی دەبن و دەڵێن نا بۆ توندوتیژی، تا ئەم ڕۆژه له جیهاندا ناسرا، هێرش و نادادپەڕوەرییەکی زۆر له بەرامبەر ژناندا هەبوو و ژنانی زۆریش له بەرامبەر ئه م کارانه ناڕەزایه تییان ده ڕبڕی و دەنگیان بەرز کردەوە، لە سەرەتای مێژووەوە چەندین جۆری توندوتیژی بەرامبەر بە ژنانی کورد کە پیشەنگایەتی کۆمەڵگایان کردووە و ئەرکیان هەبووە بەکارهاتووە و تا ئەمڕۆش ژنانی پێشەنگی کورد دەکرێنە ئامانج، فەلسەفەی هێڵی ژنی ئازاد لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بوو بە ڕۆژی لەدایک بوونی نوێ بۆ ژنان.
"داگیرکردنی عەفرین گەورەترین توندوتیژییە"
ئەلیف محەمەد لە قسەکانیدا ڕایگەیاندووە، لەبەر ئەوەی لە عەفرین ژنان گەیشتوونەتە لوتکەی ئازادی خۆیان و دژی توندوتیژی تێکۆشانیان کردووە، لەلایەن سیستمی فاشیستی دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە و هەموو جۆرە توندوتیژی و کردارێک لەوێ ئەنجام دەدرێت و وتی: عەفرین لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا بە ژنبوونی خۆیەوە ئامادەیییەکی گەورەی هەبوو و ناوی خۆی لە مێژووی ئازادیدا نووسی، ژنی عەفرین لە توندوتیژی و جۆرەکانی سەریهەڵدا، ئازادی خۆی بەدەستهێنا و دەنگی بەرزکردەوە، ڕاپەڕینی ژنان لە دژی فاشیستەکان و سیاسەتەکانیان کە ڕێگەی بە دەوڵەتی تورک دا کە ناوچەکە داگیر بکات بۆ ئەوەی داگیرکارییەکانی بەسەر ژناندا ئەنجام بدات، هەروەها هەموو جۆرە توندوتیژی و ئەشکەنجە و ئازاردان و کردارێک بەسەر ژنانی کوردی عەفرین ئەنجام بدات و وایان لێدەکات ڕووبەڕووی توندوتیژی ببنەوە، ژنانی عەفرین دەنگیان بەرز دەکەنەوە دژی ئەو کارانە، داگیرکردنی عەفرین گەورەترین و مەترسیدارترین توندوتیژییە، نەک هەر لە عەفرین لە ئێران ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە، بەڵکو دوای کوشتنی ژینا ئەمینی، ژنان بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە توندوتیژی سەریهەڵدا و ئەم شۆڕشە جێپەنجەی خۆی لە مێژوودا لە سەرانسەری جیهاندا بەجێهێشت.
"هەموو ژنێک لەگەڵ فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' تێکۆشان دەکات"
ئەلیف محەمەد باسی لەوەشکرد، ئەو ژنانەی عەفرین کۆچیان کردووە و لە کامپەکانی کۆچدا بەرخۆدان دەکەن، کۆتایی بە توندوتیژیی دەوڵەتی تورکیا دێنن و تێکۆشان بەردەوام دەبێت تا دەگەنە ژیانێکی هاوبەش، وتی: لە بواری کۆچدا ژنانیعەفرین ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی زۆر دەبێتەوە، بەرخۆدان و خەباتیان بەردەوامە تا کۆتایی بە توندوتیژیی دەوڵەتی تورک لەسەر ژنانی عەفرین دێنن داوا لە هەموو ڕێکخراوەکان دەکەین مافی منداڵان و ژنان و سروشت و مرۆڤەکان بپارێزن هەستن و کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان بهێنین، ئێمەی ژنان هەرگیز بەرخۆدانمان ڕاناگرین تا ئەو کاتەی توندوتیژی کۆتایی پێدێت و ژیانێکی هاوبەش لە کۆمەڵگەدا جێگیر دەبێت پێویستە هەموو ژنێک مافی خۆی هەبێت.