پاسەوانانی زیندانی ئەڤین دەستدرێژییان کردە سەر زیندانیانی ژن

بەهۆی ئەوەی زیندانیانی ژن لە بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسائی، پاسەوانی زیندان دەستدرێژییان کردە سەر و ژمارەیەک لەو زیندانیانە بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

دوابەدوای لەسێدارەدانی یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢، ڕەزا ڕەسائی، زیندانییە سیاسییە ژنەکان لە زیندانی ئەڤین لە تارانی پایتەختی ئێران ناڕەزایەتییان دەربڕی و لەلایەن پاسەوانانی ئەمنیەوە هێرشیان کرایە سەر.

 

دوێنێ، مەهدی مەحموودیان، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشوو، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پۆستێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ناڕەزایەتی زیندانیانی ژن لە بەندی ژنانی زیندانی ئەڤین دژی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسائی ڕاگەیاند.

 

مەهدی مەحمودیان نووسیویەتی: دوای ناڕەزایەتیی زیندانیانی زیندانی ئەڤین لە دژی لەسێدارەدانی ڕەزا ڕەسائی و هێرشی پاسەوانانی ئەمنیەتی بۆ سەر زیندانی ژنان دەستیپێکرد، ژمارەیەک ژنە زیندانیی سیاسی بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، هیچ هەواڵێک نییە سەبارەت بە دۆخی زیندانییە ژنەکانی ئەم زیندانە بەهۆی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵیان.

 

ڕەزا ڕەسائی لە ساڵی ٢٠٢٢ لەسێدارەدرا و تەرمەکەی لە هەمان ساڵدا بە خاک سپێردرا بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانە نزیکەکەی لە دەوروبەری شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.