کە تاوانێك ڕوو دەدات هاوڵاتی چی لەسەرە ئەنجامی بدات؟

پروشە قەلەندەر، پارێزەری ڕاوێژکارو لێکۆڵەری تاوان، باس لەو ڕێکارانە دەکات کە لە کاتی بوونی تاواندا دەبێت بگیرێتە بەر، یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە، "دەستکاری هیچ مەکە تکایە هیچ مەجوڵێنە دەست لە یەک شت مەدە، شوێنی هیچ شتێک مەگۆڕە".

ناوەندی هەواڵ

 

پروشە قەلەندەر، پارێزەری ڕاوێژکارو لێکۆڵەری تاوان، لە پەرەی فەیسبووکی خۆی چەند زانیارییەک بڵاودەکاتەوە، کە گرتنەبەری ڕێکارەکانی مامەڵە کرد لە کاتی ڕووداوی تاوانێک دەخاتەڕوو، بەم شێوەیەیە؛

 

١- لە پێش هەر شتێک یان هەر هەنگاوێک گیانی خۆت بپارێزە لە مەترسی ڕووداوەکە دواتر تەلەفون بکە بۆ پۆلیس + ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن + ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە.

 

٢- دوای خۆت کە پاراست ئەگەر لە تواناتدا بوو یارمەتی فریاگوزاری سەرەتایی بریندارەکان بدە ئەگەر شارەزا بویت و لە تواناتدا بوو .

 

٣-دەستکاری هیچ مەکە تکایە هیچ مەجوڵێنە دەست لە یەک شت مەدە، شوێنی هیچ شتێک مەگۆڕە .

 

٤- سەرنج بدە، هەناسەیەکی قوڵ بدە مەشڵەژێ سەبر بگرە وە دیقەتی تەواوی وردەکاری بە ، وەک

( کێی لێە+ چی لێیە+ وردەکاری خەڵکەکان چیان لەبەرە چ ئۆتۆمبێلێکی لێيە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە، ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکە+ یان خەڵکەکە نیشانیەک شتێکی پێوە بێت ) هتد، بە تەرکیز سەرنجی ئەم وردەکاریانە بدە.

 

٥-تکایە کە پۆلیس گەیشت بە هێمنی شوێنی ڕووداوەکەیان پشان بدە ئەگەر برینداری لێیە پیان بڵێ، بەڵام کە ڕووداوەکە دەگێڕيتەوە بۆ پۆلیس تەنها چیت بینیووە ئەوە بڵێ، ڕاو بۆچوونی کەسی خۆت مەڵێ، شیکردنەوە بۆ ڕووداوەکە مەکە تەنهاو تەنها چیت بینی وەک خۆی بیڵێ.