یەرەژە: شۆپێنەرەکانی گوربەتەلی لە ڕاپۆرتکردنی ڕاستییەکان بە بڕیارن
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کوردیان بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەردەوامیدەرانی ڕێگای گوربەتەلی، بە هۆشیاری و ئیرادە و بەهێز دەبن بۆ ڕاگەیاندنی ڕاستییەکانی شۆڕشی ژنان، لە هەموو بارودۆخێکدا دەنگ و قەڵەمی خەباتی ژنانی خۆڕاگر دەبن".
ناوەندی هەواڵ
یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان-یەرەژە بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنانی کورد، ٧ی تشرینی یەکەم، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە بەردەوامیدان بە هێڵی ڕۆژنامەگەریی ژنانی ئازادی کردەوە.
ڕاگەیەندراوی یەرەژە بەم شێوەیەیە:
"سەرەتا هەموو شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد لە کەسایەتی ڕۆژنامەنووس و پێشەنگی هێڵی ئازادی ژنان، گوربەتەلی ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، شارستان ئاسمین، ساریا ئۆنور، گوڵستان تارا، هێرۆ بەهادین، ڕۆسیدا مێردین، نوژیان ئەرهان و دەنیز فیرات بە یاد دەهێنین. ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی ژنی کورد بە تێکۆشانی گوربەتەلی و شیلان ئاراسان دەستی پێکرد و ئەمڕۆ بە هەموو کوردستاندا بڵاوبووەتەوە و ژنانی سەر ئەم ڕێبازی حەقیقەتە خەباتی ئازادی و ڕاستی بەدڕێوەدەبەن.
لە واقیعی کوردستاندا ڕۆژنامەگەری ژن پێویستی بە شەڕێکی بێ ڕەحم بوو. ئەم ڕاستییە پێویستی بە بیرکردنەوە و عەقڵێکی بەهێز بوو. هەروەها ژنێکی کورد بوو کە خۆڕێکخەر بوو. ژنە ڕۆژنامەنووسانی کورد ئەمڕۆ تیشکیان خستۆتە سەر میراتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان و مێژووی ژنان، و ئەو ئەرکەیان گرتووەتە ئەستۆی خۆیان. ژنانی ڕۆژنامەنووس کە لە سەختترین کاتدا، لە بەرامبەر هێرشی فاشیستەکاندا ڕاستییەکانیان بۆ کۆمەڵگا ڕاگەیاند، ئەمڕۆ نموونەی ئەو خەباتەن.
ئەم هێڵە حەقیقەتە بووەتە ئیلهام و سەرچاوە بۆ ڕۆژنامەگەری کوردی. بە هۆی ئاگاداری و تێکۆشانی ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ گوربەتەلی ئەرسۆز، خەباتەکەی بوو بە ڕێنوێنی بۆ ڕێگای حەقیقەت بۆ هەموو ژنان. ئەمەش هۆکاری پێشکەوتنی کارەکانمان بوو لەسەر بنەمای تەندروست.
تێکۆشانی گوربەتەلی ئێرسۆز
ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕ و دڵسۆز، گوربەتەلی ئەرسۆز، بە کەسایەتی پێشەنگانەی خۆی، بە پێچەوانەی پێوەر و نەریتە کۆمەڵایەتییە دواکەوتووەکان، دژی هۆشیاری باڵادەستی میدیای پیاوان و سیستەمی حوکمڕانی بە جوانیناسی و بیرۆکەی ژن، بە قەڵەمەکەی و وتنی ڕاستییەکان بوو بە بنیاتنەری ژیانی ئازاد. لە شۆڕشی کوردستاندا.
لە ڕۆژی تەڤگەری ئازادی و بزووتنەوەی ئازادی ژنانەوە دەستیپێکرد و تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان هێرشە جینۆسایدییەکانی داگیرکەر و دەوڵەتی پیاو لە دژی ژنان و گەلی کورد بەردەوامە. ژنە ڕۆژنامەنووسان ئاشکراکردن و ڕاپۆرتکردنی ڕاستی دڕندەیی دەوڵەتی تورک لەسەر کوردستانیان وەک ئەرکێکی مێژوویی زانی، لە پەرەپێدانیدا ڕۆڵی پێشەنگیان هەبوو. بە هەستی ژن، بە باوەڕی و هیوای ژن، بەرەو حەقیقەت و زانستی ژن ڕێپێوانیان کرد.
هێزەکانی قڕکەری ژن ، بە پلەی یەکەم دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەروەک چۆن لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە ناوچەکانی پاراستنی میدیا لە چیای گارێ، ڕۆژنامەنووس و شۆڕشگێڕ گوربەتەلی ئەرسۆز و ٢٧ هاوپیشەی ژنیان شەهید کرد، ئەمڕۆش بەهەمان دڕندەیی هێرشی ئازادی ژن، بە تایبەت ژنانی پێشەنگی شۆڕشی ئازادی ژن دەکەن. دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هێرشی بەرفراوانی دژ بە ئازادی ڕادەربڕین دەستپێکردووە؛ سەرەتا لە بواری پەیوەندیکردندا بە هەموو شێوەیەک دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر بە ژنان دەردەبڕن، ئەو ژنانەی بوونەتە دەنگی حەقیقەت و ڕاستییەکان نیشان دەدەن، ئامانجی دەسەڵاتە کوشندەکانن. بە پشتیوانیی هێزە هەژموونەکان و هاوکاری کوردانی خائین، دڕندانەترین شێوازەکانی هێرشکردنە سەر شۆڕشگێڕان و پێشەنگەکان و ژنە تێکۆشەرەکان بەردەوامن. دوایین نموونەش شەهیدبوونی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بوو.
ڕگەیاندنی ئازاد بێدەنگ نەبووە و بێدەنگیش نابێت
چۆن ژنە ڕۆژنامەنووسەکان لە پێناو حەقیقەتدا گیانی خۆیان بەخت کرد، لەمەودوا بە هەمان ئیرادە کارەکانی بەڕێوە دەبات. ئەو پێوەر و بەڵێنەی کە دەدرێت، پێویستە تۆڵەی شەهید گوربەتەلی و گوڵستان و ناگیهان و هێرۆ بەهادین و هەموو شەهیدان بێت. لە بەرامبەر ئەم هێرشە جینۆساید و دڕندانەدا، ئەرکێکی مێژووییە بۆ ئێمە کە هەموو ژنێک بناسین و هەموو کۆمەڵگەیەکی ترینووی ئازادی ڕووناک بکەینەوە. ئێمە ڕێکخراوەکەمان بەرەو پێش دەبەین و بە قوڵایی و مەعریفە و زانست و دیدگای پێشەنگی ڕاگەیاندنی ئازاد، گوربەتەلی ئەرسۆز هێرشەکان تێکدەشکێنین. بەبێ وەستان پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژن لە هەموو جیهاندا بڵاودەکەینەوە. بە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە هۆشیاری و ڕووناک کردنەوەی کۆمەڵگە سەدەی بیست و یەکەم بکەنە سەدەی ئازادی ژن.
شۆپێنەرەکانی گوربەتەلی بە بڕیارن
لەسەر ئەم بنەمایە، جارێکی دیکە گوربەتەلی ئەرسۆز، ناگیهان ئاکارسەل، گوڵستان تارا، و هەموو شەهیدانی مانگی تشرینی یەکەم و شەهیدانی
ڕاگەیاندنی ئازاد لە یاد دەکەینەوە. جارێکی تر دەڵێن ڕێگای ئەوان دەبێتە ڕێگای ئێمە، خەبات و بەدیهێنانی خەونەکانیان ئەرکی ئێمە دەبێت.