پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ڕێژه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت %٩٥ تێپه‌راند

‎له‌ كاتژمێر ٧ سه‌رله‌به‌یانی  ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستی پێکرد و کایژمێر ٦ کۆتایی هات، لە دەنگدانی تایبەتدا سەرجەم پارێزگاکان ڕێژەی دەنگدان ٪٩٠ی تێپەڕاندووە.

هەڵەبجە‎

‎سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگدانی تایبه‌ت  بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ٩٥٣ ده‌نگده‌ری تایبه‌ت له‌ هێزه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو.

 

بە پێی زانیارییەکانی به‌شی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، لە هەڵەبجە ٥ داوای یاسایی له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه‌ تۆمار كراون و‌ ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی دروستكردنی گرژی له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان و به‌كارهێنانی موبایل كه‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنمایه‌كانی كۆمسیۆن بووە.

 

هاوکات بە پێی  ئامارەکانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رێژەی بەشدارییكردن لە دەنگدانی تایبەت ٪٩٨ بووە، ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ دەنگدەر بەشدارییان لە دەنگدانی تایبەتدا كردووە. 

 

لە دهۆك رێژەی بەشداریكردن ٪٩٨ بووە 

لە سلێمانی رێژەی بەشداریكردن ٪٩٧ بووە 

لە هەولێر رێژەی بەشداریكردن ٪٩٧ ووە 

لە هەڵەبجە رێژەی بەشداریكردن ٪٩٦بووە

‎

گوڵستان محەمەد، چاودێری مافی مرۆڤ وتی: ئه‌مرۆ له ‌كاتژمێر ٧:٠٠ هاتووینه‌ته‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و وته‌مان له‌ لایه‌نه‌كان وه‌رگرتوە، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بە باشی پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له ‌ئه‌گه‌ری هه‌بوونی هه‌ر حالڵ‌تێكیش تا كاتی داخستنی سندوقه‌كان ئاماده‌یمان ده‌بێت و ده‌مێنینه‌وه‌.


‎هه‌ر سه‌باره‌ت بەم بابه‌ته‌ نوخشه‌ ناسیح، قایمقامی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ وتی: داواكارم كه‌ هاوڵاتیان هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی تایبه‌ت به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ مافی سه‌ره‌تایی خۆیانه‌.

 

له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌ك قوتابخانە بۆ دەنگدان دیاری کراوە و لە سێ وێستگە پێکهاتووە.