هێزەکانی چیا گەلی ئێزیدی و شەنگالیان ڕزگارکرد

ژنان لە پاش فەرمانی ٧٤ توانیان بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرکەون بەسەر زهنیەتی دوژمن و ئامانجەکانیان بپێکن.

مەدیا هاوار

 

١٠ ساڵ لەمەوبەر شەنگال کەوتە ژێر فەرمانی ٧٤ و هەزاران شەهید و هەزاران دیل گیرا، بەداخەوە هەزاران کەسیش لە گۆڕی بەکۆمەڵدا گیانیان لەدەستدا، بەو ڕیزبەندییە ئەوانەی توانیان خۆیان ڕزگار بکەن دەستیان بە کۆچکردن کرد.

 

هێرش دەکەنە سەر کێ، بۆ هێرش دەکەن، دوژمنی ئێزدییەکان هەیە؟ ئه‌وانه کێن؟ بۆچی دوژمنی ئێزدییەکانن؟ هێزێک هەبوو هەموو ڕۆژێک پارێزگارییان لێدەکرد، ئێستا لە کوێن؟ بۆ ڕایانکرد؟ ئەم پرسیارە لە بیری هەموو ئێزدییەکدا بوو، پێشتر نەیاندەزانی لە کوێن، نەیاندەزانی کێ لە پشتیانەوەیە و چارەنووسیان چی بوو؟ نەیاندەزانی دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال یان نا، ئەوان تەنها ئەوە دەزانن کە هێزێک لە چیای کوردستانەوە هاتووە بۆ ڕزگارکردنیان.

 

پاراستنی ڕەوشتی مرۆڤ

کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال هەرگیز هێرشیان نەکردە سەر کەس، هەمیشە شتی باشیان دەویست بۆ دراوسێکانیان و دواتر بۆ خۆیان، کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کرد، باوەڕیان نەدەکرد کە لە سەدەی ٢١دا لە ڕاستیدا فەرمانێکیان پێ بگات، وتیان ئێمە هەمیشە ئاشتیمان دەوێت و نە بووینەتە لایەنگری کەس و نە دوژمنی کەس، هەر بۆیە ئێمە هیچ دوژمنێکمان نییە، پیرۆزترین کۆمەڵگە و خاوەنی پاکترین و ڕوونترین پێوەر و ڕەوشت، دروستکران و بەداخەوە لە سەدەی ٢١دا ئەم کۆمەڵگە دێرینە ڕووبەڕووی فەرمانی ٧٤ بووەوە.

 

خۆر پەرستم، ون نابم

هەر کۆمەڵگەیەک هاتۆتە ژێر فەرماندەیی خۆی لە ماتەمینیدا جێهێشتووە، خۆی بە ڕەنگی ڕەش داپۆشیوە و لەناو خۆیدا ماوەتەوە، هەر هێرشێک کە ڕووبدات، ڕوو لە ژنەکان دەکات و دەیانکوژێت، دەستدرێژی دەکاتە سەریان بەم شێوەیە کۆمەڵگە دەبێتە پەککەوتە، هێرش بۆ سەر شەنگالیش هەمان مەبەستی هەبووسەرەتا ژنان کرانە ئامانج، کوژران، سووتێندران، ڕفێندران، دەستدرێژییان کرایە سەر و فرۆشران، قسەیەکی کۆن هەیە کاتێک مرۆڤ زۆر دڵتەنگ و ماندوو دەبێتبارگرانی چیای شەنگال بەردەوامە بەڵام ژنە ئێزدییەکان هەموو ئەو ئازارەیان خستە لایەک و سەری بەرزکردەوە، بە جلی سپی و کڵاوە ڕەنگ خۆرەکەیەوە سەری بەرزکردەوە و وتی ڕاستە من پاشماوەی ٧٤ فەرمانم، بەڵام من هێزو ڕەگی مێژووم، ون نابم.

 

فەلسەفەی ئازادی

مەبەست لەو فەرمانە لەناوبردنی ئەم ڕەگ و ڕیشە بوو، بەڵام ئەمجارەیان وەک جارانی پێشوو نەبوو لەم سەردەمەدا فەلسەفەیەک، بیرێکی ئازاد هەبوو کە بەهۆی گەورەییەکەیەوە هەموو جیهانی هەژاند، فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەو بیروباوەڕ و کولتوور و ڕەوشت و پێوەرانەی زیندوو کردەوە کە بەرەو لەناوچوون دەچوون، هێزی ژنە ئێزدییەکان، ئاینەکەی و خۆرپەرستییەکەی بەرز نرخاند، ئازادی ژن ڕێگای بوونی کۆمەڵگەیەبەم فەلسەفەیە ژنی ئێزدی بوو بە هێز و بوونی کۆمەڵگە ئەمڕۆ پێشەنگی ژیانی ئازادە.