دانیشتنی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان دواخرا
دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان، دانیشتنەکە بۆ ٢٨ی ئایار دواخرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240222-20240222-690x390cc-ist-22-02-2024-pelin-ozkaptan-durusmasi-ertelendi-jpeg2bf268-image-jpgac876b-image.jpg)
ئەستەنبوڵ-
یەکەم دانیشتنی دۆسیەی ڕۆژنامەنووس پێلین ئۆزکاپتان کە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەیی" دادگایی دەکرێت، لە دادگای ١٣ی تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا پێلین ئۆزکاپتان و پارێزەرەکەی کە ئەندامی کۆمەڵەی میدیا و یاساییMLSA ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
دانیشتنەکە دوای دەستنیشانکردنی ناسنامەکان دەستیپێکرد، پێلین ئۆزکاپتان بەهۆی ئەو هەواڵەی کە ئامادەی کردووە دادگایی دەکرێت، پارێزەرەکەی ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانەی ڕۆژنامەنووسەکە ئامادەی کردووە، بابەتی 'تۆمەتبارکردن' نین.
دانیشتنەکە دواخرا
نوێنەری دادگا داوای لە داواکاری گشتی کرد کە دۆسیەکە ئامادە بکاتەوە و دانیشتنەکەی بۆ ٢٨ی ئایار دواخرا.