"چەندین ژنی ئازاد درێژەپێدەری یوسرا و لێمان دەبن"

لە بەیاننامەیەکدا ڕژاک ئیدانەی شەهید کردنی شەهیدکردنی یوسرا دەوێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ و جێگرەکەی لێمان شوێش و جەخت لە بەردەوامیدان بە خەباتیان دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەیاننامەیەکی نووسراوی دەربارەی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکیا و شەهیدکردنی یوسرا دەوێش، هاوسەرۆکی کانتۆنی قامیشلۆ و جێگرەکەی لێمان شوێش و شۆفێرەکەیان فرات دانیال بڵاوکردنەوە و تیایدا ئیدانەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان کرد.

 

ڕژاک لە بەیاننامەکەیاندا ئاماژەیان بەوە داوە، ئیدانەی ئەو کارە ناڕەوایەی دەوڵەتی تورک و هەر کارێکی تری هاوشێوە دەکەن و بەبیر هەموو لایەکی دێننەوە، کە لەسەر هێڵی تێکۆشانی گەل، کە ڕێگای یوسرا و لێمان- کانە،  دژی داگیرکاریی و هەوڵی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد بەردەوام دەبن.

 

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو کارە تیرۆریستیانە لە دژی ئازاییخوازانی گەلەکەمان، نامانترسێنن و بەهێزترمان دەکەن، ئازاری لە دەستانی هاوڕێ ناوبراوەکانمان، دەکەینە هەوێنی بووژاندنەوەی خواستی تێکۆشانمان بۆ ئازادیی و تێکشاندنی خەونی دوژمنانمان.

 

ئەوەش هاتووە تێیدا، "دڵنیاین، کە هاوڕێیانمان یوسرا و لێمان، چەندان ژنی ئیرادە ئازاد و دژە خیانەت و داگیرکاریان پەروەردە کردووە و خستوویاننەتە سەرپێ، کە دوای ئەوان درێژەپێدەری هەمان ڕێگە و ڕێبازی ئەوان دەبن، جارێکی تر تیرۆری ژنانی شۆڕشگێڕ، کە چەندین جارە لە شوێن و وڵاتی جیاجیاوە، لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئەنجام ئەدرێن ئیدانە و شەرمەزار ئەکەین".