"بەشداری ژنان لە سیاسەتدا گرنگە"

ژنانی لیبیا ئاماژەیان بەوەکرد، پارتە سیاسییەکان پێکهاتەی ڕێکخراون کە ژنان دەتوانن ببنە خاوەن هێزو ژنانی ئەندامی پارتە سیاسییەکان زیاتر بەشداری لە پرۆسەکانی بڕیاردان و هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیدا دەکەن.

هندیە عەشیبی

 

بنغازی-لە زۆرێک لە وڵاتان ژنان بە تێکۆشان و باجی گەورە مافی بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسیدا بەدەستهێنا، مافی بەشداریکردنی ژنان لە سیاسەتدا بە زۆرێک لە یاسا و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان مسۆگەر کراوە، بەپێی نەخشەی ژنان لە سیاسەتی ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان "UN" و یەکێتی پەرلەمان "IPU" لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە ئامادەکراوە؛ هەرچەندە بەشداری ژنان لە پرۆسەی بڕیاردانی سیاسیدا لە جیهاندا زیادی کردووە، بەڵام هێشتا یەکسانی ڕەگەزی بەدی نەهاتووە.

 

لە لیبیا دوای ڕاپەڕینی ١٧ی شوباتی ٢٠١١، ژنان بۆ یەکەمجار دەستیان بە بەشداریکردن لە پارتە سیاسییەکان کرد و توانیان بەشداری لە دیالۆگی سیاسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی یاسادانان و سەرۆکایەتی و شارەوانییەکاندا بکەن، وەفا عەشیبی و حەوا زەوی ، ئەندامانی پارتی دیموکراتیکی مەدەنی، هاجەر نەجم، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی فیدڕاڵی سەبارەت بە گرنگی بەشداری ژنانی لیبیا لە سیاسەتدا قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

"بەشداری سیاسی بۆ ژنان لە هەموو بوارەکاندا گرنگە"

وەفا عەشیبی، ئەندامی پارتی مەدەنی دیموکراتیک، وتی: بەشداری ژنان و ژنانی گەنج لە حیزبە سیاسییەکاندا گرنگە. بۆ ئەوەی تواناکانیان و زانستی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و یاسایییان پەرە بسێنێت, ,پارت بریتییە لە ڕێکخراوێک یان شوێنێکی ڕێکخراو کە کار لەسەر پەرەپێدانی ژنان و زانستەکانیان لە لایەنی سیاسی و بۆ خزمەتی نیشتمان و هاووڵاتیان دەکات.

 

وەفا عەشیبی، سەبارەت بە بەشداریی پارتی مەدەنیی دیموکراتیک وتی: لەڕێگەی پڕۆژەی " قادة الغد"ەوە پەیوەندیم بەم پارتەوە کردووە، کە ئامانجی بەشداریکردنی ژنانی گەنجە کە دەیانەوێت بەشداری لە چالاکییە سیاسییەکاندا بکەن، ئەو بیرۆکەیەی کە ٤٠ ساڵ لە سیستمی پێشوودا هەبووە، واتە بە گوێرەی ئەو، ئەوانەی دەچنە ناو پارتەکانەوە، خیانەتکار بوون، بەڵام ئەمە ڕاست نییە، پارتەکان دامەزراوەیەکی ڕێکخراون کە کار لەسەر گەشەپێدانی ئەندامەکانیان دەکەن و دەیانخەنە بەردەم کۆمەڵگە.

 

"ئەندامانی پارت ڕۆڵی گەورەیان بینی"

هاجەر نەجم، ئەندامی یەکێتی نیشتیمانی فیدراڵی ڕایگەیاند، ئەندامانی پارتەکە ڕۆڵێکی گەورەیان لە بەشداریکردنی ژنان لە کاری سیاسیدا گێڕاوە و داوای لە ژنانی لیبیا کرد بەشداری چالاکییە سیاسییەکان بکەن و ڕۆڵی خۆیان لە کۆمەڵگەدا پەرەپێبدەن و دامەزراوەی تایبەت بە خۆیان بونیاد بنێن.

 

هەروەها جەختی کردەوە کە بەشداری یەکێتی نیشتمانی فیدراڵی بۆ گەشەپێدانی وڵات لەسەر بنەمای بیری فیدراڵییە،  بە دابەشکردنی سەرچاوەکانی لیبیا و بەرهەمەکانی لەسەر سێ ناوچەی لیبیا، لە بەرقە و فیزان و تەرابلوس، بەپێی ڕووبەرەکە و ژمارەی خەڵک و پێداویستییەکانی هەر هەرێمێک، بڵاونەکراوەتەوە. فیدراڵیزم ئاماژەیە بۆ دابەشکردنی خاک و جیاکردنەوەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان.

 

"پارتەکان ڕۆڵی ژنان بەهێز دەکەن"

حەوا زەوی، ئەندامی پارتی دیموکراتیکی مەدەنی، باسی لە پاڵپشتیی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ ڕۆڵی ژنان لە کاروباری سیاسیدا و ڕایگەیاند، لایەنەکان ڕۆڵی ژنان بەهێز دەکەن و کێشە سیاسییەکانیان چارەسەر دەکەن، ئەمەش لەسەر زەوی لە ڕێگەی یەکەم پانێڵی پارتەکانی لیبیاوە ئەنجامدراوە کە بەڕێوەبردنی ژنانیان لە پارتی دیموکراتیکی مەدەنیدا ڕێکخستووە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەیەکی زۆر لە ژنان لەم پانێڵەدا ئامادەبوون و لە هەموو ناوچەکانی لیبیا بەشداربوون، لەڕێگەی بەشداریکردنەوە زۆر سەرکەوتوو بوون لە سیاسەت و پارتەکاندا.