کۆمسیۆنی گەڕەک و ئەنجومەنی ژنان جارێکی دیکە بونیاد دەنرێنەوە

ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە کە دوای هەڵبژاردنەکان بە دیاریکردنی نەخشەڕێگای خۆی دەستی بە کارەکانی کردووە، ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمسیۆنی گەڕەک و ئەنجومەنی ژنان.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە کوردستان سیاسەتی شەڕ کە بە تایبەتی لە دوای ساڵی ٢٠١٦ قووڵتر کرایەوە، لە هەموو بوارەکانی ژیان تەشەنەی کردووە، ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دێموکراتیکەکان "دەبەپە" کە دوای هەڵبژاردنەکان بە خاڵە سەرەکییەکانەوە پرسەکەی گرتە بەر، ئامادەکاری دەکات بۆ دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە هەموو گەڕەکێکدا بۆ لابردنی ئەو سیاسەتە پووچانە و بەرەوپێشبردنی ڕێکخستنی ژنان، ئەو ئەنجومەنەی کە ئەنجوومەنی ژنان لە سەرجەم شارەکانی کوردستان دادەمەزرێنێت، ماوەی کارکردنی پڕۆسەی داهاتووی بە خاڵە سەرەکییەکان دیاری کرد.

 

بێریڤان باخچەچی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەبەپە ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، وەک ژنانی دەبەپە کۆبوونەتەوە و پرۆسەکەیان هەڵسەنگاندووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە سیاسەتەکانی هێرشکردنە سەر ژنان، کە هەم لە ناوچەکە و هەم لە تورکیا لە زیادبووندایە ، بووەتە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیان، بەدرێژایی پڕۆسەی هەڵبژاردن ژنان بە هێزێکی بەرز کاریان کردووە و پێشەنگایەتیان کردووە بۆ سەرکەوتن و وتی: پڕۆسەی هەڵبژاردنی گرنگمان تێپەڕاندووە،  گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا ئیرادەی خۆی نیشان دا و سەرکەوت، ژنانی کورد پێشەنگی ئەم سەرکەوتنەن و پێشەنگایەتی هەڵبژاردنیان کرد.

 

"بە نەخشەڕێی نوی لە مەیدانەکەداین"

 بێریڤان باخچەچی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەم سەرکەوتنە، ژنان کۆبوونەوە و پلانێکی نوێیان دیاریکرد و وتی: دوای هەڵبژاردن پێویست بوو هەر بوارێک بە پرۆسەی هەڵسەنگاندندا تێپەڕێت، وەک ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە هەڵسەنگاندن و گفتوگۆکانمان ئەنجامدا، وەک ژن کۆبووینەوە و پلانە نوێیەکەمان دیاری کرد، پرۆسەیەکی کارکردنی درێژخایەنمان بەم شێوەیە دەستپێکرد کە تا ئەمڕۆ چیمان کردووە، لەمەودوا چی دەکەین، لە کوردستان قۆناغی کارکردنمان لە پێشە، شار بە شار و شارۆچکە بە شارۆچکە کێشەکان چین، پێداویستی ژنان چییە، بڕیارماندا بەم شێوەیە کار بکەین.

 

"گەل بە بڕیارە خۆی بپارێزێت"

بێریڤان باخچەچی ئاماژەی بەوەدا، گەل بە ئاشکراکردنی سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت دەستیان کردووە بە پاراستنی سروشتی خۆیان و وتی: لەم کاتەدا ڕاپەڕینێکی گشتی ڕوویدا، دوای ئەم بەرخۆدانە، ئەو سیاسەتە تایبەتانەی شەڕ کە لە کوردستاندا جێبەجێ دەکران، بە ڕوونی دەرکەوتن، نموونەی هەراسانکردن و سووکایەتیکردن، بە ڕاپەرین و بەرخۆدانی سروشتی وەڵامیان دایەوە، ژنانی گەنج و گەل وەڵامی ئەم سیاسەتانەیان دایەوە، گەل نیشانی دا کە ئەوان بڕیاریان داوە هەم ئیرادەی خۆیان و هەم خۆیان بپارێزن، گەل ئەم پەیامەی دا کە لەمەودوا هیچ هێرشێک بۆ سەر خۆیان قبوڵ ناکەن، ئەوەی گرنگە خۆڕێکخستنەوەی گەلە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەدا.

 

"کۆمیسیۆنی گەڕەک دادەمەزرێنین"

بێریڤان باخچەچی ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەن بچنە مەیدان بۆ ڕێکخستن و ئامانجیان دامەزراندنی کۆمیسیۆنە لە گەڕەکەکان و دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنان لە ناوەندی شارەکان، شەقام بە شەقام لەگەڵ کۆمیسیۆنەکان دەست بە کارەکانیان دەکەن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە شرناخ و وان و ڕەحا لەگەڵ ژنان کۆدەبینەوە و هەنگاو بە هەنگاو کارەکان ئەنجامدەدەین، بەم ڕەنگ و جۆش و خرۆشەوە کاری ژنانمان چالاکتر دەکەین،  لە بەرامبەر ئەم سیستمەدا هەم کاری دەبەپە و هەم کاری ژنان زیاد دەکات،  ئامانجمان دامەزراندنی کۆمیسیۆنی گەڕەک لە گەڕەکەکان و ئەنجومەنی ژنان لە ناوەندەکانی شار دژی سیاسەتی شەڕی تایبەتە، بەم شێوەیە دەچینە مەیدان و لەگەڵ ژنان خۆمان ڕێکدەخەین.

 

"لەسەر داخوازییەکانی ژنان و خۆپاراستن قسە دەکەین"

بێریڤان باخچەچی بانگەوازی لە ژنان کرد و جەختی لە گرنگی خۆپاراستن لە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنیان کردەوە، لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کۆبوونەوەکانمان لە هەموو شەقامێک و لە هەموو ماڵێکدا ئەنجام دەدرێن، چۆن خۆمان لە سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر ژنان بپارێزین، و چی بکەین لە بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی کە هەمیشە لە زیادبووندایە دژی ژنان، باسی ئەمانە دەکەین،  باس لەوە دەکەین کە ژنان لە شاردا چییان پێویستە، ئاواتەکانیان چییە، بەم شێوەیە چالاکییەکانمان زیاتر دەبن، پێویستە هەموو ژنێکی کورد خۆی لە دژی ئەو سیاسەتانە ڕێکبخات، بەم ڕێکخراوە ئاگاداری یەکتر و کارەکانمان دەبین.