بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی مۆزەمبیق ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێکی ماسیگرتن لە کەناراوەکانی باکووری مۆزەمبیق، کە کۆچبەری هەڵگرتبوو، زیاتر لە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتووانی باکووری ئەفریقا بەدەست بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا دەناڵێنن و لە ئەنجامدا خەڵکی ناوچەکە لە ترسی تووشبوون بە نەخۆشی کۆلێرا لەودیو دەریاوە بەرەو وڵاتانی دیکە هەڵدێن، ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی مردن.

 

دوێنێ دەسەڵاتدارانی خۆجێی نامپولا ڕایانگەیاند، بەلەمێک بە زیاتر لە ١٣٠ کۆچبەرەوە لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دوورگەی مۆزەمبیق لە کەناری پارێزگای نامپولا نوقم بوو.

 

دووپاتی کردەوە، بەلایەنی کەمەوە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵن، لەکاتێکدا تیمی فریاکەوتن پێنج کەسی ڕزگاربوویان دۆزیوەتەوە، هێشتا ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ڕزگاربووانی دیکە، بەڵام بارودۆخی دەریایی ئۆپەراسیۆنەکە قورس دەکات.

 

وەزیری حکومەتی پارێزگای نامپولا ئاماژەی بەوەدا کە بەلەمەکە پڕ بووە لە سەرنشین و گونجاو نەبووە بۆ گواستنەوەیان، ئەمەش بووەتە هۆی خنکانیان، لەوێ ٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان بەهۆی مەترسی تووشبوونیان بە کۆلێرا هەوڵی هەڵهاتنیان داوە.

 

 

بە گوێرەی ئەوەی حکومەتی ئەفریقا ڕایگەیاندووە، ئەو وڵاتانەی دەکەونە باشووری ئەفریقا لە ڕیزی هەژارترین وڵاتەکاندان، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە نزیکەی ١٥ هەزار حاڵەتی کۆلێرای گواستراوی ئاو و ٣٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە.