ئامینە شەنیاشار، داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی دەکات
لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا ئامینە شەنیاشار ناڕەزایەتی دەربڕی، هەروەها داوای ئازادکردنی کوڕە دەستبەسەرکراوەکەی کرد.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240314-20240314-20240313-690x390cc-ank-13-03-2024-emine-senyasar-adalet-nobeti-devam-jpg8aafa5-image-jpga7de10-image-jpgc7a352-image.jpg)
ئەنقەرە
ماوەی ٥٢ ڕۆژە کوڕەکەی ئامینە شەنیاشار دەستبەسەرە، هەر بۆیە ئەمڕۆ ئامینە لە بەردەم وەزارەتی داد لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، درێژە بە ناڕەزایەتی خۆیدا و داوای دادپەروەری کرد.
ئامینە شەنیاشار لە پەرلەمان لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی بە کورسییەکی گەڕۆکەوە هاتنە وەزارەتی داد و تابلۆیەکی هەڵگرتبوو کە لەسەری نووسرابوو 'دادپەروەری'، داوای ئازادکردنی فادل شەنیاشاری کوڕی کرد.
ئامینە شەنیاشار، لە ٩ی ئاداری ٢٠٢١ وە دەستی بە ناڕەزایەتی خۆی کردووە، دوای ئەوەی هاوسەرەکەی و دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی عادل و جەلال شەنیاشار، لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، لەکاتێکدا کوڕەکەی فەرید شەنیاشار ڕزگاری بوو لە کۆمەڵکوژییەکەو تەنها بریندار بوو بەڵام دواتر ئەویش دەستبەسەر کرا.
ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣، ئامینە شەنیاشار و جێگری پارتی چەپی سەوز لە شاری ڕەحا، ناڕەزایەتی خۆیان بۆ داوای دادپەروەری بۆ ئەو بنەماڵەیە دەربڕی، لە شاری ڕەحا بەرەو ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و بۆ وەزارەتی داد بەڕێکەوتن، بەڵام ڕێگری لە بنەماڵەی شەنیاشار کرا، ڕێگەی پێنەدرا بچنە ناو بینای وەزارەتەکە.
ئامینە شەنیاشار پێشتر ڕایگەیاندبوو دادگاییکردنی کوڕەکەی لە ١٨ی تەمووز بەڕێوەدەچێت و جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەگەر کوڕەکەی ئازاد نەکرێت، ناڕەزایەتییەکەی دەگوازێتەوە بۆ ئەنقەرە.