گەمارۆ بەردەوامە و کەمبوونی ماددە بنەڕەتییەکان ئازارەکانی خەڵک سەختتر دەکات

خەڵکی ناوچەی شەهبا هێشتا بەرگری لە خراپبوونی بارودۆخی ژیان دەکەن لەژێر ئەو گەمارۆ خنکێنەرەی کە لەلایەن حکومەتی شامەوە بەسەریاندا سەپێندرا.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- بە ئامانجی چۆڵکردنی ناوچەی دانیشتووان و پاڵنانی ئاوارە بەزۆرەکانی عەفرین کە لە کامپەکانی شەهبا دەژین و گەڕانەوە بۆ شارەکەیان کە لەلایەن تورکیا و بەکرێگیراوەکانییەوە داگیرکراوە، حکومەتی شام بۆ ماوەی نزیکەی ٦  ساڵە گەمارۆی ناوچەی شەهبا و گەڕەکەکانی حەلەب دەدات، لەم دواییانەدا حکومەت گەمارۆکانی توندتر کرد بۆ ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوەی ماددە بنەڕەتییەکان و دەرمانە پزیشکیەکان و سووتەمەنی کە ماددەی سەرەکی گەرمکەرەوەن لە زستانی سەختدا، ئاماژە بە کارەساتێکی مرۆیی دەکات لە ڕۆشنایی بێدەنگی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا.

 

ماوەی نزیکەی دوو مانگە حکومەتی شام گەمارۆ خنکێنەرەکانی بۆ سەر ناوچەی شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا توندتر دەکات، بەهۆی وەرزی زستانەوە ئازاری خەڵک و ئاوارەکانی شاری عەفرین سەختتر بووە.

 

"گەمارۆ بە هاتنی زستان ئازاری خەڵکی سەختتر کردووە"

سەبارەت بە بارودۆخی خەڵکی ناوچەی شەهبا سەوسەن خەلیل، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی فەفین ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ماوەی ٦ ساڵە ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە دوای ئەو گەمارۆیەی کە حکومەتی شام جار جار توندتری دەکات، کە بەهۆی وەرزی زستانەوە ئازاری خەڵکەکەی ئاڵۆزتر کردووە، بەتایبەتی ئەوانەی لە کامپەکانی ئاوارەکاندا دەژین، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە زۆربەی کارە خزمەتگوزاریەکان، خوێندنگەکان، نانەواخانەکان و ئامڕازە جۆراوجۆرەکانی گواستنەوە واز لە کارکردن بهێنن، داوای لابردنی ئەو گەمارۆیە دەکەن کە بەسەر ناوچەی شەهبا و گەڕەکەکانی حەلەب سەپێندرا بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن بە ئاشتی و سەقامگیری بژین.

 

"هەمیشە لەژێر نادادپەروەری و پەراوێزخستندا دەژین"

حەیات محەمەد، ژنێکی ئاوارەی عەفرینی داگیرکراو، نائومێدی خۆی دەربڕی لە پابەندنەبوونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بێدەنگبوونیان سەبارەت بەو کردارە هەڕەمەکییەی کە حکومەتی شام بەدوایدا هات و وتی: هەمیشە لەژێر نادادپەروەری و پەراوێزخستندا دەژین، بەهۆی گەمارۆکەوە ئازار دەچێژین.

 

بەگوێرەی حەیات محەمەد، ئازاری خەڵکی شەهبا و ئاوارەکانی عەفرین تەنها بە گەمارۆ خنکێنەرەکە سنووردار نییە، چونکە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە کە لەو ماوەیەدا ناوچە نیشتەجێبووەکان کرانە ئامانج، ئازارەکانیانی سەختتر کردووە، بەگوێرەی حەیات محەمەد جەختی لەوە کردەوە ڕێگە بەو پلانانە نادەن خواست و سووربوونی ئەوان لاواز بکەن و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.

 

سەرەڕای هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر کەرتی پەروەردە و نەبوونی دەرفەت بۆ یارمەتیدانی خوێندکاران لە تەواوکردنی خوێندن، خوێندکار ئاریەن عەلی ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ هەموو هێرشێک سووربوونیان بۆ بەخۆدان زیاد دەکات و مۆمێک هەلدەکات بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی ماڵەوە بۆ تەواوکردنی خوێندن بە زمانی دایکی "کوردی".