ژنان بۆ داوای ئازادکردنی وریشە مورادی دەکەن

ژنان بۆ داوای ئازادکردنی وریشە مورادی، ئەندامی کژار کە لەلایەن ئیتلاعاتی ئێرانەوە ڕفێندراوە، لە ستۆکهۆڵم و برۆکسل چالاکییان ڕێکخست.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ ئازادیی وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" کە لە ١ی ئابی ئەمسڵ لە شاری سنە لەلایەن ئیتڵاعاتی ئیرانەوە ڕفێندراو ئەشکەنجە درا، لە ٢٠ی تشرینی یەکەم لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سویدو لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا چالاکی نارەزایەتی ڕێکخرا.

 

لە چالاکییەکەدا وێنەی وریشە مورادی و دروشم دژی سیاسەتی فشاری دەوڵەتی ئێران لەسەر گەل بەرزکرانەوە.

 

خۆپیشاندەران هەروەها داوایان لە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ کرد بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئازادکردنی وریشە مورادی جێبەجێ بکەن.