هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن

لەسەر بانگەوازی خۆبەڕێەوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەزاران کەس بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن.

ناوەندی هەواڵ

 

بەنداوی تشرین کە زیاتر لە مانگێکە لەژێر هێرشی قورسی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چەتەکاندایە، ڕووبەڕووی هەڕەشەیەکی گەورە بووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک سەبارەت بە گرنگی ئەم بەنداوە  بۆ پێدانی کارەبای هەرێم هۆشداریدا کە لە لێواری تەقینەوەدایە، ئەگەر بەنداوەکە بتەقێتەوە، دەکرێت زۆرێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکان لە ڕەقا و تەبققە تا عێراق ژێرئاو بکەوێت.

 

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک داوای لە دامودەزگا و هێزە نێودەوڵەتییەکان کرد هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ڕابگرن، هاوکات داوای لە ڕای گشتی کرد کە هەنگاو بنێن بۆ پاراستنی بەنداوەکە و پاڵپشتی هێزەکانی قەسەدە بکەن کە بەرخۆدان دەکەن.

 

دوای ئەم بانگەوازییە، سەدان کەسی خەڵکی حەسەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ و بەرەو بەنداوەکە بەڕێکەوتن.

 

هەروەها خەڵکی کانتۆنی فورات بەتایبەتی ڕەقا و تەبققە بەرەو بەنداوەکە دەڕۆن.