خه‌لات به‌خشرایه‌ په‌یامنێری ئاژانسی نوژنها

پەیامنێری نوژنها لە شاری هەڵەبجە، خەڵاتی یەکەم دیداری میدیایی دیجیتاڵی وەرگرت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، ئەنجوومەنی ڕێگای دیجیتاڵی عێراق، لە یەکەم دیداری میدیایی دیجیتاڵیدا کە لە شاری ھەولێر ئەنجامدرا، له‌ چوار چێوه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نوسیدا، خەڵاتی بەخشییە ١٥٠ ڕۆژنامه‌نوس له‌ هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی كوردستان و عێراق، کە چوار لەو ڕۆژنامەنووسانە لە شاری هەڵبجە بوون.

 

خەڵاتەکان بەخشرایە میهره‌بان سه‌لام، پەیامنێری ئاژانسی نوژنها، عه‌لاء ڕه‌مه‌زان په‌یامنێری قناة المسری، ڕه‌نگین سه‌لام ڕۆژنامه‌نوس له‌ ڕادیۆی ده‌نگی نوێ، سه‌لاح جمیل په‌یامنێری كوردسات له‌هه‌ڵه‌بجە.