ڕێگەگرتنی پیسبوونی پلاستیكی دروشمی ئەمساڵی ڕۆژی جیهانی ژینگەیە

ئەمڕۆ ٥ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی ژینگەیە و نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێگەگرتنی لە پیسبوونی پلاستیكی كردووە بە دروشمی خۆی لەمساڵدا.

ناوەندی هەواڵ

 

٥ی حوزەیران، ڕۆژی جیهانی ژینگەیە و داوا لە هەمووان دەکرێت پارێزگاری لە ژینگەی سروشتی خۆمان بکەین، ساڵانە نزیکەی حەوت ملیۆن کەس بەهۆی پیسبوونی هەواوە گیان لەدەست دەدەن، کە زۆربەیان لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمنن، لەم ڕۆژەدا هانی چالاکییەکانی جیهان دەدرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەموو شتێک لە گۆڕانەوە بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەبێت و ڕۆژی جیهانی ژینگە بۆنەیەکی جیهانییە و پلاتفۆرمێکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری گشتی.


نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕۆژی جیهانی ژینگە ڕێگەگرتنی لە پیسبوونی پلاستیكی كردووە بە دروشمی خۆی لەمساڵداو بڵاویكردووەتەوە، جیهان ساڵانە بڕی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن تۆن پلاستیك بەرهەم دەهێنێت و لەو بڕەش كەمتر لە ١٠%ی ڕیسایكڵ دەكرێتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتە پزیشكییەكان، زانایان پاشماوەی پلاستیكیان لە خوێنی مرۆڤدا دۆزیووەتەوە، تەنانەت لە منداڵدانی ژنانیشدا دۆزراوەتەوە و بابەتی پلاستیك لە كۆنتڕۆڵ دەرچووە و لە خاك و خۆڵ و ئاو و هەوا و لەشی مرۆڤیشدا هەیە.


ئاماژە بەوەکراوە، مەترسی پلاستیك لەوەدایە كە سەدان ساڵی دەوێت بۆ شیبوونەوە، لە ئێستادا پلاستیك بووەتە یەكێك لە كێشە گەورەكان بۆ ژینگە و كەشوهەوا و وڵاتی جیهان دەڵێن، كە ڕیسایكڵی دەكەنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا تەنها ١٠%ی پلاستیك لە جیهاندا ڕیسایكڵ دەكرێتەوە.