حەوتەمین پێشبڕکێی شەهید دەنیز فورات دەستپێدەکات
لە مەخموور داواکاری بۆ حەوتەمین پێشبڕکێی فۆتۆگرافی، چیرۆک و هۆنراوەی شەهید دەنیز فورات دەستیپێکرد، کە لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی ئازادی مەخموور بەڕێوەدەچێت و هەربەشداربوویەک دەتوانێت دوو بەرهەم لەو بوارانە پێشکەش بکات.
ناوەندی هەواڵ
حەوتەمین پێشبڕکێی فۆتۆگرافی، چیرۆک و هۆنراوەی شەهید دەنیز فورات، کە لەلایەن یەکێتی خوێندکارانی ئازادیی مەخموور بەڕێوەدەچێت دەستی پێکرد، پێشبڕکێی ئەمساڵ پێشکەش بە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستان “شاڕۆهات ڕۆڤەر، شەهید زیاد حەلەب و شەهید دەنیز” دەکرێت.
ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری پێشبڕکێکە بکەن، پێویستە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٦ بەرهەمەکانیان لە بواری شیعر، فۆتۆگرافیی و چیرۆک پێشکەش بکەن.
هەروەها لە ٨ـی ئابی ئەمساڵ حەوتەمین مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتی ئەدەبی شەهید دەنیز فورات لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بەڕێوەدەچێت.
ئەو بەرهەمانەی پێشکەش دەکرێن بە زمانی کوردی بەشێوەزارەکانی "کرمانجی، زازاکی و سۆرانی" هەروەها زمانەکای تری وەک عەرەبی، فارسی و تورکی دەبێت، بەمەرجێک نابێت بەرهەمەکە پێشتر لە هیچ شوێنێک بڵاو نەکرابێتەوە و بە زیرەکی دەستکرد درووست کرابێت.
هەروەها بەشداربووان دەتوانن لەهەر بوارێک "هۆنراوە، چیرۆک و فۆتۆگرافی" دوو بەرهەم پێشکەش بکەن، ژیاننامەی خۆشیان هاوپێچی بەرهەمەکانیان بکەن.