هونەرمەندێک لە مەشهەد دەستگیر کرا

هێزەکانی ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی نیشتەجێبوون لە شاری مەشهەد و هونەرمەندێک و هاوژینەکەیان دەستگیرکردو بردیانن بۆ شوێنێکی نادیار، کە چارەنووس و تۆمەتەکانیان نادیارە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ، هێزەکانی ڕژێمی ئێران ١٨ی ئادار هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە شاری مەشهەد و سوهەیلا حسێنی، هونەرمەند و گرافیک دیزاینەر لەگەڵ هاوژینەکەی دکتۆر ئەحمەد ڕەحیمی دەستگیر کرد.

 

سوهەیلا حسێنی، هونەرمەند و گرافیک دیزاینەری ناسراو، دەستگیرکردنی لە کاتێکدایە کە لە ساڵانی ڕابردوودا فشار لەسەر هونەرمەندان و چالاکوانانی کولتووری زیاتر بووە.

 

هاوژینەکەی بەناوی ئەحمەد ڕەحیمی، مامۆستای پێشووی زانستی کۆمپیوتەرە و لە زانکۆی "منتظري" مەشهەد و زانکۆی "فردوسي" و پەیمانگای خوێندنی باڵای "شانديز" وانەبێژ بووە، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ لە کاردانەوە بە سەرکوتکردنەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

 

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنەکە، تۆمەتەکانی دژیان یان شوێنەکەیان بڵاونەکراوەتەوە.