"هەوڵەکانتان سەرکەوتوو بوون تەنانەت ئەگەر کەشتییەکە نەگات"
کەشتیی "مادلین" کە بە ئەرکێکی مرۆیی بەرەو غەززە بەڕێکەوت، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی، شەپۆلێکی هاودەنگیی کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە، بوو بە هێمای هیوا و بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەو گەمارۆیەدا.

نەغم کەراجە
غەززە-ئێوارەی دوێنێ ٩ی حوزەیران، لەژێر سایەی ئابڵوقەدا، دەیان گەنج و ژنی فەڵەستینی، بۆ پێزانینی گروپی کەشتیی نێودەوڵەتی "مادلین"، کە هەوڵی شکاندنی ئەو گەمارۆیە دەریاییەی دا کە بەسەر کەرتی غەززەدا سەپێندرابوو، بەڵام ڕووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بووەوە، کۆبوونەوە،
ئەم دەستپێشخەرییە کە دەرئەنجامی هەوڵە سەربەخۆکانی گەنجان بوو، سوپاسگوزاری قووڵی فەڵەستینییەکانی بەرجەستە بوو بۆ ئەو خۆبەخشە نێودەوڵەتییانەی کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ گەیاندنی بارێکی ڕەمزی کەلوپەلی خۆراک، بە پلەی یەکەم ئارد، بۆ زیاتر لە ٢.٣ ملیۆن کەس کە لە ژێر دەستی برسێتی پەککەوتەکەردا دەناڵێنن.
لەناو ئەو دروشمانەی کە لەلایەن منداڵانەوە بە قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ و تابلۆکان نووسیویانە کە خەونی دەریایەکی کراوەیان وێنا کردووە، مەرام ئەبو عەسر، یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکییەکە وتی: تەنها بیرکردنەوە لە گەیاندنی ئارد بۆ غەززە لە ڕێگەی دەریاوە، کردەوەیەکی قارەمانێتی ئەخلاقییە لە سەردەمێکدا کە مرۆڤایەتیی جیهان لەدەستچووە، کەشتییەکە نەگەیشتە دەستمان، بەڵێ، بەڵام مرۆڤایەتی و دڵسۆزی و هاودەنگییان بەو هەموو گەرمییە گەیشتە دەستمان، کە مرۆڤەکان لە کۆتاییەکانی زەویدا بوەستن و ئازادی و خەونەکانیان بخەنە مەترسییەوە تەنها لەبەر ئەوەی منداڵێک لە غەززە ئارەزووی نانێک دەکات، ئەمە بە تەنها بەسە بۆ بەئاگاهێنانەوەی ویژدانی جیهان، ئەگەر ویژدانێک هەبێت.
سەبارەت بەو ساتەی کەشتییەکە لەلایەن بەلەمەکانی چەکداری ئیسرائیلەوە ڕێگری لێکرا، ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی ئیسرائیل نەک تەنها لە گوللـە، بەڵکو تەنانەت لە ئاردیش دەترسن ئەگەر بە بەلەمێکی مرۆییەوە بگات. ئەم چالاکوانانە بە ژن و پیاو، کە لەناو کەشتیی "مادلین"دا بوون، چەکیان هەڵنەگرتبوو، بەڵکو نان و کەرامەتیان هەڵگرتبوو، ئەوەی ئەوان کردیان بەشێکی لە باوەڕمان بۆ گەڕاندەوە کە جیهان بە تەواوی نەمردووە.
جەختی لەوە کردەوە کە "مادلین" تەنها بەلەمێکی بچووکە لە ناوەڕاستی دەریادا، بەڵام لە هەموو کۆنگرە و لێدوانەکان گەورەترە، ئەوە فێری کردین کە مرۆڤایەتی پێویستی بە مۆڵەتی نێودەوڵەتی نییە بۆ ئەوەی کار بکات، تەنیا پێویستی بەو دڵانە هەیە کە پێیان وایە نان مافە و برسێتی تاوانە.
ئەسیل نیسمان، هونەرمەندی بینراو کە شانبەشانی منداڵەکان وەستابوو و تابلۆیەکی دەستی کێشراوی کەشتییەکی لە دەریایەکدا کە بە تەلی دڕکاوی دەورە دراوە بەدەستەوە بوو، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی لەم ستاندەدا، جەختی لەوە کردەوە کە هونەر لە غەززە چیتر شتێکی تازە نییە، بەڵکو بووەتە ئامرازێکی بەرخۆدان کە برسێتی و خیانەت بەڵگەنامە دەکات، کاتێک دەریا و کەشتی و ئاڵای فەڵەستینم کێشا، تەنها هیوام نەکێشا، بەرەنگاری بووم و بە جیهانم دەوت هونەر ئامرازێکە بۆ لێپرسینەوە لە ویژدانمان، پەیامێکە کە لەبری فیشەک بە ڕەنگەکان هەڵیدەگرین،ئەگەر هێزەکانی ئیسرائیل ڕێگرییان لە کەشتییەکە کرد، ئەوا جارێکی دیکە لەسەر دیوارەکانی کامپەکە، دەفتەری منداڵان و لافیتە ڕێگریمان لێناکات لە
دووبارە هەڵگرتنیان بە هەموو ڕێگەیەک.
ئەسیل نیسمان بیری لە قسەکانی غرێتا ئەندامی گروپی نێودەوڵەتی سویدی کردەوە کە بەشێک بوو لە گروپی کەشتییەکە، هەستی بە جوڵەیەکی ناوەوە کردووە کاتێک لێدوانەکەی خوێندەوە کە ئامادەیە لە بەرامبەر ١٠٠ کیلۆ ئاردی غەززە ژیانی خۆی ببەخشێت، غرێتا بە بوێرییەکەوە وتی کە ئێمە ڕاهاتووین لەسەری ببیستین، تەنانەت لەلایەن هەندێک عەرەبەوە، ئەم ژنە گەنجە کە وڵاتێکی تازەگەری بەجێهێشتووە بۆ ئەوەی لەسەر بەلەمێک بوەستێت کە هەڕەشەی بۆردوومانی لەسەر بووە، وای لێکردین هەست بکەین کە ئێمە تەنیا نین، هێشتا هۆکارەێک جێگەی خۆی لە ویژدانی ئازاددا دەدۆزێتەوە.
غرێتا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: بۆ ژنێکی وەک یاسمین ئەکار کە لە بەرامبەر هەڕەشەی کوشتن و دەستگیرکردندا بوەستێت، سەرەڕای هۆشدارییەکانی هێزەکانی ئیسرائیل، ڕەتکردنەوەی گەڕانەوەیە، وانەیەکی شەرەف و ئیرادەیە بۆ جیهانی عەرەبی، ژنانی ئەم کەشتییە تەنیا لایەنگر نەبوون، بەڵکو پێشەنگ بوون، لە ڕێگەی دیواری گەورەی خنکاندنەوە پەنجەرەیەکیان بۆ ئێمە کردەوە.
ئینتیسار عەتوت کە بەم دواییە لە کامپی جەبەلیاوە ئاوارە بوو بۆ چادرێکی نزیک کەناراو، ڕوونیکردەوە، ئەگەر بزانن مانای چییە، کەسێک هەوڵبدات ئاردمان بۆ بهێنێت دوای ئەوەی هەموو کەسێکی تر بێهیوامانی کرد، ئەم گەنج و ژنانە ئەو کارەیان کرد کە پاشا عەرەبەکان شکستیان هێنا، کەشتییەکە نەگەیشتە دەستمان؟
ئاساییە، بەسە کە هەستیان بە ئێمە کردووە و ئیتر کەس لەم جیهانەدا بە تەواوی کەڕ نییە.
جەختیشی لەوە کردەوە، ئێمە ئێستا ناخۆین، هەوڵدەدەین بە کەمتر لەوەی عەقڵی مرۆڤ خەیاڵی دەکات، بژین. ئێسکەکانمان لە پێستمانەوە دەردەکەون، منداڵەکانیش بە ئازاری گەدەی بەتاڵەوە دەخەون، ئێمە لەبری ئارد پێکهاتەی دیکەمان بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ئەوەی لە نان بچێت، تەندروستی من چیتر ڕێگەم پێنادات بۆ ماوەیەکی زۆر بوەستم، بەڵام هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی پێیان بڵێم، 'سوپاس بۆ هەوڵدان، تەنها هەوڵدان.'
ڕاپۆرتە تەندروستییەکانی ئەم دواییە کە لەلایەن ڕێکخراوە ناوخۆییەکانەوە دەرکراون، ئاماژە بە زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی بەدخۆراکی لەنێو ژنان و منداڵان دەکەن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە قەیرانی ئاردی دامرکێنەر و بەرزبوونەوەی ئاسمانی نرخی کاڵا سەرەتاییەکانە، هەندێک لە پزیشکان مەزەندە دەکەن کە برسێتی ئێستا توندترە لە قۆناغەکانی پێشووی گەمارۆدان.
کەشتیی "مادلین" ناوی ژنێکی فەڵەستینی هاوڵاتی غەززە بە ناوی مادلین کەلاب ناونراوە کە بە یەکەم و گەنجترین ماسیگری پیشەگەری ناوچەکە ناسراوە، لە منداڵییەوە دەستی بە ماسیگرتن کردووە بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی خێزانەکەی دابین بکات، دوای ئەوەی باوکی نەخۆش کەوت و سەرپێچی لە گەمارۆی دەریایی و نەریتە کۆمەڵایەتییە توندەکان کرد، ئەو بەرەنگاری هێرشەکانی ئیسرائیل بووەوە کە دەستیان بەسەر بەلەمەکەیدا گرت، دواتر یانەیەکی ژنانی دامەزراند بۆ فێرکردنی ماسیگرتن و پاڵپشتیکردنی ژنی ماسیگرەکان، هەروەها بووەتە هێمای خەباتی مەدەنی لە غەززە و مۆدێلی ئیرادەی ژنان لە ژێر گەمارۆدا.
هەڵبژاردنی ناوی ئەو لە کەشتییەکەدا ڕێزلێنانێک بوو بۆ خۆڕاگری ژنانی فەڵەستینی و بەرجەستەکردنی، ناوی ئەو بە کەشتی ڕۆیشت، هیوایەکی هەڵگرت، هەرچەندە کەشتییەکانی نەیانتوانی بگەنە شوێنی مەبەست.