هەوڵدانی "بۆ سبەینێیەکی باشتر" دەبێتە بناغەی تێکۆشانی هاوبەش

لە جەزائیر، هەوڵێک بە ناوی "بۆ سبەینێیەکی باشتر" دەستیپێکردووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی دەستدرێژی زایەندی و هەراسانکردن و توندوتیژی، هەروەها دەبێتە بناغەی تێکۆشانی هاوبەش.

 

نەجوا ڕاهم

 

جەزائیر- لەگەڵ زیادبوونی بەکارهێنانی ئینتەرنێت، دەستدرێژی زایەندی، هەراسانکردن، توندوتیژی و هەڕەشە دژی ژنان و منداڵان زیادی کردووە، توندوتیژی دیجیتاڵی لە ماوەی ١٠ ساڵدا لەسەر هەموو خەڵک لە هەموو تەمەنەکان و لە هەموو بەشەکاندا بەتایبەتی ژنان زیادی کردووە، تەنها ئەو پەیامانەی کە داواکاری زایەندی تێدایە بۆ ژنان لە پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵدا دەنێردرێن، وەک زۆرێک لە شارەکانی جیهان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە جەزائیر ژنان تێکۆشانێکی بەهێزیان لە دژی ئەو جۆرە توندوتیژییانە کردووە کە لەم ساڵانەی دواییدا بڵاوبوونەتەوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠. کۆمەڵێک ژن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دیجیتاڵی و دەستدرێژی زایەندی و برەودان بەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژییەک دەبنەوە، دەستیان کرد بە هەوڵدان بە ناوی "بۆ سبەینێیەکی باشر"، ژمارەی ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی بوونەتەوە لە ماوەیەکی کورتدا زیادیان کردووە، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی مەترسییەکانی ئەم دۆخە، لینا شەبوب، دامەزرێنەری گروپەکە، هەڵسەنگاندنی تێکۆشانەکەی کرد.

 

"بێدەنگیی ژنان و منداڵان هاندەری تاوانبارانە"

لینا شەبوب ڕایگەیاند، ئەو ژن و منداڵانەی دەستدرێژی زایەندییان کراوەتەسەر بەهۆی فشاری کۆمەڵگەوە ئەوە دەرنابڕن کە ئەزموونیان کردووە و وتی: ئەنجامدەرەکان بەهۆی ئەم بارودۆخەوە هاندەدرێن، هەوڵ دەدەین کۆتایی بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی بهێنن، بۆیە دەستمان بەو هەوڵە کرد، هەموو ڕۆژێک ژمارەیەکی زۆر لە ژنان ڕووبەڕووی دەستدرێژی زایەندی دەبنەوە، ٦٠ وێنە کە بەڵگەنامەن و دەیان سکاڵا هەیە.

 

هەڵمەتی "دەستدرێژیی ئاشکرا بکە" بەڕێوەچوو

 

لینا شەبوب ئاماژەی بە هەوڵەکان کرد و وتی: هەڵمەتی دژە "دەستدرێژی ئاشکرا بکە" ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد و زۆرترین سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشاوە لەسەر پلاتفۆرمی میدیای دیجیتاڵی کە ه ژنان و منداڵان هەراسان دەکات لە شەقامەکان و شوێنی کار و شوێنەکانی دیکە کە وێنەی بەڵگەنامەیی تێدایە، جگە لەوە، پشتیوانی دەروونی و یاسایی بۆ ژنان دابین دەکەین، یه کێک له گرنگترین کارەکانمان پەروەردەی پاراستنە کە دەیدەین بە ژنان.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا لینا شەبوب وتی: لە ماوەی ساڵێکدا ٢٠٠ خۆیان گەیاندووەتە ئێمەو ژنان باوەڕیان بەو کارە هەیە و هەست بە تەنیای ناکەن، دەبێت ئەنجامدەرانی دەستدرێژی زایەندی ئاشکرا بکرێن.