ژنێکی کورد وەک باشترین زانای ژن لە بواری پزیشکی دەستنیشانکرا

هێشوو سلێمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پزیشکی، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە وەک باشترین زانای ژن لە بواری پزیشکیدا دەستنیشان کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێشوو سلێمان، یاریدەدەری پرۆفیسۆر لە کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی سلێمانی، لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە وەک یەکێک لە باشترین زانای ژن لە بواری پزیشکی، لەسەر ئاستی عێراق دەستنیشانکرا.

 

دوای دەستنیشانکردنی وەک باشترین زانای ژن لە بواری پزیشكی، دەستەی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی ڕێزلێنانی بەخشییە هێشوو و ٨ مامۆستای دیکە کە لە بوارە جیاوازەکاندا ئاستی بەرزیان بەدەستهێناوە.

 

هێشوو سلێمان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆی دەڵێت: وێڕای بوونی قەیرانی دارایی، بێ مووچەیی، جەنگی دەروونی و نەبوونی هیچ پشتگیرییەکی دارایی، جێی شاناییە بۆ من کە وەک باشترین زانای ژنی کورد لە بواری پزیشکی لەسەر ئاستی عێراق لەلایەن زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکییەوە دەستنیشان کرام.