هۆشداری لەبارەی دۆخی زیندانیانی مانگرتووەوە درا

لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ "چەهەدە" ئاشکرای کرد دۆخی تەندروستی زیندانیانی مانگرتوو لە خواردن لە مەترسیدایە و داوای لە وەزارەتی داد کرد خواستەکانیان جێبەجێ بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بارەگای لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخی بەسترا، ئەندامانی کۆمەڵەکە لە بارەی دۆخی زیندانیانی گرتووخانەکانی تورکیا کە لە مانگرتن لە خواردندان زانیاری بڵاوکردەوە.

 

سەرەتا ناسلیهان پیلیچ ئاماژەی بەوەدا زیندانی گورکان تورکۆغلوو و تەحسین ساگالتچی ماوەی ٢١٣ ڕۆژە لە لە گرتووخانەی ئانتاڵیا لە مانگرتندان، هەروەها لە هەمان گرتووخانە حوسەین ئۆزەن ماوەی ١٩٣ ڕۆژە لە مانگرتندایە و لە گرتووخانەی قەرەتەپەی چۆرلوویش زیندانی دۆغان کاراتاش ماوەی ١٣٦ ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندایە.

 

یپیلیچ ئاماژەی بەوەدا بەهۆی بەردەوامبوون و درێژمەودای مانگرتنەکە، ئەو زیندانیانە دۆخی تەندرووستیان بەتەواوەتی تێکچووە و مەترسی گەڕانەوە بۆ دۆخی ئاساییان لەسەرە. ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا لە زیندانەکانی جۆری 'بیر- چاڵ' دۆخی گۆشەگیرکردن سەختتر کراوە و داوای داخستنی ئەم جۆرە گرتووخانەیان کرد بە گواستنەوەی زیندانییەکانی ناوییەوە.

 

هەروەها لە کۆنگرەکەدا ئەندامی کۆمەڵەکە گوچلو سەڤیلیش ئاماژەی بەوەدا داواکاری زیندانییەکان بۆ زیندانی دیکە ڕەوایە و دەکرێت وەزارەتی داد قبوڵی بکات.

 

کۆمەڵەکە بانگەوازی ئاڕاستەی وەزارەتی داد کرد دەستبەجێ لە بارەی دۆخی زیندانیانەوە ڕێوشوێنی پیویست بگرێتەبەر و داواکارییەکانیان جێبەجێ بکات.