هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بەردەوامە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێرشی نوێیان بۆ سەر کۆگاکانی چەک و ژێرخانی حزبوڵا لە لوبنان دەستپێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەڕاگەیەنداوێکی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە: لە چەند کاتژمێری کۆتاییدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکانی حزبوڵای لوبنان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، موشەک هاوێژەکان "لەدژی خاکی ئیسرائیل بەکارهێنراون" و "کۆگاکانی چەک" بۆردومانکراون.

 

هەروەها حزبوڵڵاڕایگەیاند، یەکێک لە فەرماندەکانیان بەناوی عەلی کەرەکی ناسراو بە ئەبو ئەلفەدل لەلەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان حەسەن نەسروڵا کوژراوە.

 

"لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا زیاتر لە هەزار کەس کوژران"

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا زیاتر لە هەزار کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، لە ٨ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا هەزار و ٦٤٠ کەس کوژراون کە ١٠٤ کەسیان منداڵن و ١٩٤ کەسیان ژن بوون، هەروەها ٨ هەزار و ٤٠٤ کەس بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆریش بێسەروشوێن بوون، ملیۆنان کەسیش ئاوارەبوون.