هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە لە ١٢٦ەمین ڕۆژیدایە

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوامە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شاری ڕەفە ئەنجامدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززه له ١٢٦ەمین ڕۆژیدا بەردەوامەو ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە٢٧ هەزارو ٨٤٠ کەسە، 27ژمارەی بریندارەکان گەیشتە  ٦٧ هەزارو ٣١٧ کەس.

 

بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی هەواڵی فەڵەستینی WAFA، فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە شەوی ڕابردوو هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ سەر شاری ڕەفە لە باشووری غەززە و ناوچەی دەر ئەلبەلا لە بەشی ناوەڕاست، بەلایەنی کەمەوە ٨ فەڵەستینی کە سیانیان منداڵن گیانیان لەدەستداوەو چەندین کەسی دیکە برینداربوون لە بۆردومانکردنی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دانیشتووانی پەناگەکان.

 

قوتابخانەی دایک کرایە ئامانج

سەرەڕای ئەوەی، سێ کەس لە خێزانی ئیس-سەعید و ٥ کەس لە خێزانی ئەلنەهال لە ئەنجامی بەئامانجکردنی ماڵەکانی ڕەفە گیانیان لەدەستدام، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەلایەنی کەم پێنج فەڵەستینی گیانیان لەدەستداو چەندین کەسی دیکە برینداربوون لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر قوتابخانەی دایکانی ئەو کەسانەی لە ناوچەی زەویدە لە ناوەندی کەرتی غەززە ئاوارە بوون.

 

"پێویستە ئاگربەست ئەنجام بدرێت"

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەوەی لە خان یونس و بەشەکانی دیکەی غەززە دەیبینین کارەساتێکی دڕندانەیە و دەبێت ئاگربەستێکی مرۆیی مسۆگەر بکرێت پێش ئەوەی ڕەفە بچێتە هەمان بارودۆخەوە.