هێرش بۆ سەر شۆڕشی ژنان ڕووی ڕاستەقینەی دیمەشق ئاشکرا دەکات

سەرەڕای بەئامانجکردنی ئەو مافانەی کە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ساڵانێک لە بەرخۆدانیان بەدەستیان هێناوە، ئەو سیمبولیانەی کە خەباتیان بۆ ئازادی بەرجەستە دەکەن، ئەوەی لە حەسەکەی سووریا ڕوودەدات، بە ڕوونی سەپاندنی کولتووری دەستدرێژی سێکسی نیشان دەدات.

ڕۆژبین دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ-بزووتنەوەی ڕۆژئاوای کوردستان بوونی خۆی لەسەر خەباتی ژنان و بەشداری چالاکانەیان لە بوارە جیاوازکاندا بەنیاد ناوە، ڕووبەڕووی ئەقڵییەتی پیاوسالاری باڵادەست بووەتەوە کە لە توندوتیژی و کولتووری دەستدرێژی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆی سوودی لێ وەردەگرێت و هەوڵدەدات لە ڕێگەی ڕێکخراوە توندڕەوەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرت و قاعیدە بوونی خۆی بچەسپێنێت.

 

دیارترین بەربەستەکانی ئەم خەباتە لە ڕەققە و کۆبانێ و شنگال دەرکەوت، کە ژنان ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە و بەشداریان لە شکستی داعشدا کردووە، تەنانەت لە قەڵای ڕەققەشدا، ئەم خۆڕاگرییە درێژکراوەی خەباتی ژنان بە درێژایی مێژوو و شۆڕشێک لە دژی کولتووری دەستدرێژی کە سەرمایەداری سەردەمی چەسپاوە، بۆ بەرگریکردن لە بوونی فیزیکی و فیکری و فەلسەفیی ژن پێکهێنا.

 

کولتووری دەستدرێژی سێکسی لە سووریا بڵاودەبێتەوە

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە سووریا، کولتوورێکی دەستدرێژی هەیە کە لە ڕێگەی سیستەمی بیری ئایینیەوە شەرعیەت دەدرێت. لە سووریا ئەم کولتوورە لە ڕێگەی ناسیۆنالیزمی عەرەبی و سێکسیزمەوە خۆی بەرهەم دەهێنێتەوە، کە وەک دەربڕینێکی هاوچەرخی عەقڵیەتی پیاوسالاری باڵادەست کاردەکەن.

 

ئەم ئەقڵیەتە کە دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە لە سووریا، لە ڕێگەی چەمکی چەقاندنی بەهێزەکانەوە خۆی پێناسە دەکات و بە پلەی یەکەم ژنان دەکاتە ئامانج، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم ڕێبازە لە نزیکەی هەموو سووریادا دەبینرێت، ڕفاندنی ژنانی ئێزدی و عەلەوی و کورد و دروز و عەرەب و ملکەچبوونیان بۆ ئەشکەنجە و توندوتیژی سێکسی و فرۆشتنی ژنانی ئێزدی لە بازاڕەکاندا یەکێک لە ترسناکترین و ڕاستیەکانی سەردەمی ئێمە ئاشکرا دەکات، ئەم کردەوانە لەلایەن ئەو کەسانەوە ئەنجامدراون کە دەیانەوێت کولتوورێکی دەستدرێژی سێکسی دابمەزرێنن و بیگۆڕن بۆ پراکتیکێکی سیستماتیکی، هەڵوێستی ئەوانەی ئێستا بەڕێوەبەری سووریا و زلهێزە دەرەکییەکان لەو چوارچێوەیەدا دەستێوەردان دەکەنن و پێویستە له بەرچاو بگیرێت.

 

ئەمڕۆ کولتووری دەستدرێژیکردن زەمینەیەکی بەپیت لەناو پێکهاتە سیاسییەکانی هاوپەیمانی هەتەشەی کوتلە چەکدارەکاندا دەدۆزێتەوە، کە ئاراستەیەکی جیهادییان هەیە، کاریگەرییەکانی ئەم عەقڵیەتە لە هەوڵەکانی بونیادنانەوەی دەوڵەت-نەتەوە لە ڕێگەی ڕێبازێکەوە کە لەسەر بنەمای پێکهاتنی چەتە دامەزراوە، بە سەرنجدان بەوەی کە ئەم کولتوورە ژنکوژە و دەستدرێژییە لە ڕێگەی ئەم گروپە چەکدارانەوە ئاشکراترین دەربڕینی خۆی دەدۆزێتەوە، سەیرکردنی ڕووداوەکان لەم ڕوانگەیەوە ڕێبازێکی وردترە.

 

هەوڵ دەدرێت سیستەمێک بسەپێنێت کە دید و عەقڵیەتی خۆی بەسەر کۆمەڵگاەا دیکتە بکات، بیخاتە ژێر سنوورەکانی کولتوورێکی دەستدرێژی سێکسییەوە، ئەم سیستەمە لە ڕێگەی زۆرەملێ و توندوتیژی و دڕندەیی و جۆرەها چەوسانەوە بونیاد دەنرێت، هێرشەکانی سەر ناوچەکانی حەما، حومس، دیمەشق و سوەیدا، هەروەها بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا، لە بەرجەستەترین دەرکەوتەکانی ئەم ڕێبازەن.

 

لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانی پەیوەست بە پاشماوەکانی داعش و بەرەی نوسرت و قاعیدە کە ئێستا یەکپۆشی فەرمی دەوڵەتیان لەبەردایە، عەقڵی پیاوسالاری باڵادەست لە سەرانسەری کۆمەڵگەدا ڕێکدەخرێت و بڵاودەبێتەوە، کاریگەری ئەم کولتوورە لە هەموو شوێنێکدا دەبینرێت کە هێرش ڕوویداوە.

 

توڕەیی لەڕادەبەدەر بەرامبەر بە ژنانی کورد

هێرشی بەکۆمەڵی گروپە چەکدارەکان لە حەسەکە بۆ سەر پۆستەرێک کە ئاماژەی کەزیەکی ژنێک و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشان دەدات، ناتوانرێت بە ڕووداوێکی گۆشەگیر هەژمار بکرێت، ئەستەمە ئەم هێرشە لە کولتووری دەستدرێژیکردن جیا بکرێتەوە، بە سەیرکردنی ئەوەی کە لە حەسەکە و ناوچەکانی دیکەی سووریا ڕوودەدات، حاشا هەڵنەگرە کە ئەوانەی ئێستا دەسەڵاتی وڵاتەکەیان بەڕێوەدەبەن، کە دەسەڵاتییان لە کولتوورێکی باڵادەست و پیاوسالارییەوە وەرگرتووە کە لەسەر بنەمای دەستدرێژی سێکسی دامەزراوە، ژنان ئاگاداری ئەمەن و لەبەرامبەر ئەو هێرشانەدا بێدەنگ نابن.

 

ئەو سەرکەوتنەی ژنان لە شەڕی داعشدا بەدەستیان هێنا، بە سەرکردایەتی ژنانی کورد، بووەتە سەرچاوەیەکی سەرەکی توڕەیی بۆ ئەم عەقڵیەتە، ئەم توڕەییە لە هێرشەکاندا دەرکەوتووە کە بریتی بووە لە کوشتنی ژنانی شەڕڤان و دەستدرێژیکردنە سەر جەستەیان و بڕینی کەزیەکانیان و فڕێدانیان لە باڵەخانەکان و ڕفاندنی ژنان، جگە لەوەش، مانۆڕ و دەستپێشخەری سیاسی جیاواز بۆ پشتگوێخستن و پەراوێزخستنی ئیرادەی سیاسی ژنان بەکارهێنراون.

 

ئەو ڕێبازەی لە کاتی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆنی دیمەشق و ڕۆژئاوای کوردستان بەرامبەر بە ژنان گیراوەتەبەر، بە ڕوونی ئەم ڕاستیە ئاشکرا دەکات، هەروەها ڕەوتێک سەریهەڵدا بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە پرۆسەکانی بڕیاردان و ژیانی کۆمەڵایەتی، ئەمەش بووەتە ئامانجی کولتووری دەستدرێژیکردن و بەردەوامکردنی هێرش بۆ سەر بەهاکانیان، ئەو دەستکەوتە سنووردارانەی کە لە نوێنەرایەتی ژنان لە کاتی پرۆسەی ئونتیفراسۆندا بەدەست هاتوون، دەرئەنجامی خەبات و کۆڵنەدانی بەردەوامیان بووە.

 

بەڵام دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنان هەر بەوەوە نەوەستا، هێرشە نوێیەکان بەهاکانی ژنانیان کردە ئامانج لە حەسەکە، پۆستەرەکان کە وێنەی شەهیدانی شۆڕشی ژنانیان لەسەر بوو لابران و کردەوەی بێڕێزی دژی ئەم سیمڤولیانە ئەنجامدرا.

 

ئەم دیمەنانە لە یادەوەرییەکانی ژناندا چەسپاون و نوێنەرایەتی یەکێک لە دڕندەترین پراکتیزەکانی سەردەمی ئێمە دەکەن، پێویستە وەک وێنەیەک سەیر بکرێن کە چۆن کولتووری دەستدرێژیکردن لە کۆمەڵگەدا بڵاودەبێتەوە لەلایەن دەوڵەتێکەوە کە دەگۆڕێت بۆ پێکهاتەیەک کە لەسەر بنەمای چەتەکان دامەزراوە.

 

هێرشی هەمەڕەکی بۆ سەر بەهاکانی کورد و ژنان لە حەسەکە

ڕووداوەکانی گەڕەکی غویران و نەشوەی شاری حەسەکە توڕەیی ژنان و گەنجانی لێکەوتەوە، هەروەها ئەم دیمەنانە وەک نموونەیەکی توند دەبینرێن کە چۆن سووریای نوێ پێشبینی دەکرێت، ئەم هێرشانە سەرەڕای ئەوەی هەمووان دەیانزانی کە کۆمەڵگەی کورد چەندە بە قووڵی بە نرخی شەهیدەکانی دەزانێت و ڕێزیان لێدەگرن، ئەمەش دەیکاتە هەڵوێستێکی بێڕێزیکردن بە ئامانجکردنی گەلی کورد.

 

ئەم دیمەنانە ناڕەزایی بەربڵاوی لێکەوتەوە، نەک تەنها لای ژنان بەڵکو لە سەرانسەری کۆمەڵگەی کوردیدا، کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە، هەرچی ڕوویداوە، هێرشکردنە سەر یادەوەری و بەهاکان و ئیرادەی ژن و کۆمەڵگەی کورد بۆ دیاریکردنی داهاتوویان.

 

ئەو قەوارەیەی کە خۆی بە حکومەتی کاتی لە سووریا ناودەبات، نوێنەری ڕاستەوخۆی ئەم کولتوورە، پێی وایە ئەو ژنانەی کە لەگەڵ ستانداردە پیاوسالارییەکان ناگونجێن "شایەنی" دەستدرێژیکردنە سەریان و هەوڵدەدات ئەم تێڕوانینە بچەسپێنێت، هەروەها کار بۆ بڵاوکردنەوەی لە ڕێگەی ناسیۆنالیزمی عەرەبیەوە دەکات، ئەمەش لە پشت ئەو هێرشانەیە کە ژنان و بەهاکانیان لە حەسەکە دەکەنە ئامانج.

 

چەسپاندنی کولتوورێکی دەستدرێژی سێکسی لە دیمەشق

ڕژێمی دیمەشق لە ڕێگای ئەم ڕێبازەوە هەوڵدەدات دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەی کوردی و ئیرادەی ژنان و ئەو مافانەی بەدەستیان هێناوە بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بقۆزێتەوە، وا دیارە زلهێزە دەرەکییەکان و تورکیا بە تەواوی پشتیوانی ئەم ڕێبازە دەکەن، لە ناو شەڕ و قەیرانەکاندا، پڕۆژەکانی بونیادنانی دەوڵەت-نەتەوەیی نوێ کە سووتەمەنی ناسیۆنالیزم و سێکسیزم و ئیسلامی سیاسی دەدەن، هێزی خۆیان لە کولتوورێکی دەستدرێژی سێکسییەوە وەردەگرن و وەک تایبەتمەندی پێناسەکەری ئەم سەردەمە سەرهەڵدەدەن.

 

دامەزراندنی کولتووری دەستدرێژی سێکسی لە دیمەشق

داعش ئامانجی بنبڕکردنی ئەو کۆمەڵگەیانەی پەیوەست بوون بە کولتوورێکی ماتریاریکەوەیە، بەکارهێنانی شەڕ و داگیرکاری و دڕندەیی وەک ئامرازی ئەم کولتوورە دەستدرێژییە، بە واتایەکی تر شەڕەکان لە سەردەمی ئێمەدا لە ڕێگەی گروپە چەکدارەکانەوە بەڕێوەدەچن کە کولتووری دەستدرێژیکردن بەکاردەهێنن، هەروەها لە ڕێگەی بیرکردنەوەکانەوە کە دەوڵەتەکان دەگۆڕن بۆ بوونگەلێک کە لە چەتەکان دەچن.

 

هەمان عەقڵیەت بنچینەی هێرشەکانی سەر حەسەکەن، بە وردبوونەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ژنان و دەستکەوتەکانی کورد و بەهاکانیان لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم هێرشانەن.

 

ژنان لە ماوەی خەباتیان دژی داعش ئەزموونێکی بەرچاویان بەدەستهێناوە، ئەو ئیرادە و هێزەی کە ژنان لە کولتووری بەرخۆدان بەدەستیان هێناوە، لە سەردەمی ئێمەدا بە شێوەیەکی بەرجەستە دادپەروەری خەباتی خۆیان نیشان داوە، ئەم خەباتە بە تایبەتی لە نێو ژنانی کورددا دیار بووە، لەگەڵ شۆڕشدا ژنان هۆشیارییان پەیدا کرد و خۆیان ڕێکخست و گۆڕان بۆ هێزێکی چالاک کە توانای دەستپێشخەری و کرداری هەبێت، بەم کارەیان یەکێک لە لێدانە هەرە بەرچاوەکانیان لە کولتووری دەستدرێژی سێکسی داوە.

 

خەباتی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان کە تا ئەمڕۆش بە زیندوویی ماوەتەوە، خاوەنی ئاستێکی ڕێکخستنی هەیە کە توانای ڕێگریکردن لە فەرهەنگی دەستدرێژی سێکسی هەیە، توڕەیی و خۆڕاگری ڕێکخراوەی ژنان وەک یەکێک لە گرنگترین قەڵاکانی بەرخۆدان لە دژی سووریای نوێ کە بەسەریاندا دەسەپێندرێت، دەمێنێتەوە.

 

دەزانین ڕێگای ئازادی کۆمەڵایەتی و ئازادی ژن بەبێ زاڵبوون بەسەر کولتەوری دەستدرێژی سێکسیدا ناکرێ، لەوەش گرنگتر، ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتی و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی بەبێ ئەمە بەدی نایەت، ئازادی ڕاستەقینەی کۆمەڵایەتی پێویستی بە دانپێدانانی ئیرادەی ژن و پاراستنی دەستکەوتە بەزەحمەت بەدەست هێنراوەکانیان و زاڵبوون بەسەر بیرکردنەوەی باڵادەستی پیاوسالاری هەیە.