هێرۆ وەکیل بووە خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتی بۆ دروستکەری گۆڕانکاری
هێرۆ وەکیل، بەرپرسی ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان کە ژنێکە کار بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە دەکات، بووە براوەی خەڵاتی جیهانی "دروستكەری گۆڕانكاری" بۆ ساڵی ٢٠٢٥.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ ژنان "TIAW"، کە دامەزراوەیەکی خێرخوازی جیهانییە کە تایبەتە بە بەهێزکردنی ئابووری و پێشخستنی ژنان لە سەرانسەری جیهان، لەپای ئەوکارانەی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوودوو لە بواری مافی ژنان و ژینگەدا ئەنجامی داون، خەڵاتی نیودەوڵەتی بەخشیە هێرۆ وەکیل، بەرپرسی ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگەو مافەکانی ژنان.
لەوبارەیەوە هێرۆ وەکیل بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کردو وتی: ئەم رێکخراوە نوسینگەی سەرەکیان لە واشنتنەو یەکەم ژنم لە عێراق خەلاتەکەم وەرگرتوەو لە بواری ژنان کارم کردووە، توانیومانە لە هەڵەبجە جێگەدەستمان دیارە.
"ئەمە تەنها خەڵاتی هێرۆ نییەو دەرفەت دەدات پڕۆژە وەربگرم"
هێرۆ وەکیل ئاماژەی بەوەکرد کە ئەمە تەنها خەلاتی هێرۆ وەکیل نییە بەڵکو هی ستافی رێکخراوی نوێیە کەلە ئەرک و کاردان تاوەکو خزمەت بە ژنان بکەن و ١٧ کەس کار دەکەن تاوەکو بتوانن خزمەت بە ژنان بکەن، وتی: هیوادارین لە داهاتوودا باشترین کار بکەی، هەر خەڵاتیک کە دەدرێت پێزانینیکەوە وات لێدەکات بەردەوام بیت، کاری رێکخراوەیی لە ڕێگەی پەیوەندییەوەو ئەم خەڵاتەش وادەکات خەڵک زیاتر بناسی و دەرفەت دەدات کە پرۆژە وەربگرم و کارەکان زیاتر دەناسرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێکخاوانەی لەبواری ژنان کاردەکەن کەمن و کار دەکەن لە پیناو ژنان، بۆیە گرنگە نوسینگەی ریکخراوەکان بگەنە هەڵەبجە و بەیەک ئامانج کار بکەین بۆ تواناکانی ژنان، بەتەواوەتی ناتوانین هۆشیار بین و بۆیە هەمیشە هەموو ساڵێک کەنزیک دەبینەوە لە ٢٥ی نۆڤەمبەر هیواخوازین کەمترین توندوتیژی تۆمار بکرێت.
هێرۆ وەکیل ساڵی ٢٠٢٣ توانی ببێتە خاوەنی خەڵاتی پاڵەوانی ژینگەو ئەمسالیش وەک کەسایەتی دروستکەری گۆرانکاری خەلاتی بەدەستهێناوە.