تۆڕی پشتگیری ژنانی میلانۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستانی بەبیرهێنایەوە

لە میلانۆی ئیتاڵیا لە مەڕاسیمێکدا ١٣یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان بەبیرهێندرایەوەو شانۆ و وتار و مۆسیقا پێشکەش کرا و بانگەواز کرا بۆ خاوەندارێتی لە شۆڕشەکە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و تۆڕی پشتگیری ژنانی میلانۆ "Rete Jin Milano" لە شاری میلانۆی ئیتاڵیا بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ـی تەمووزی ڕۆژئاوا، چالاکییەک ئەنجامدرا، تێیدا دەیان کورد و ئیتاڵی بەشداربوون، ڕابردوو و ئایندەی شۆڕشی ڕۆژئاوا تاوتوێ کرا.

 

چالاکییەکە بە کۆبوونەوەیەک لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، نوێنەرانی تۆڕی پشتگیری ژنان لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە کە تێکۆشان لە ڕۆژئاوا لەسەر ناوی مرۆڤایەتی دەکرێت و لە بناغەدا شۆڕشی ژنانە، قسەکەران بانگەوازیان بۆ یەکگرتنی نێونەتەوەیی لەپێناو خاوەندارێتی لە شۆڕش.

 

لە بەردەوامیی چالاکییەکەدا شانۆی "هەڤاڵ: مێژووی ژنانی کورد" کە لەلایەن جولیا ئانجیلۆنی ئامادەکرابوو، پێشکەشکرا.

 

بەشداربووان بەگرنگییەوە لە شانۆکەیان ڕوانی و بە چەپڵەیەکی گەرم کاردانەوەیان بەرامبەر شانۆکە نیشاندا.

 

چالاکییەکە تا درەنگانی شەو بەردەوام بوو.